Notcoin Community
Notcoin Community
Whale Chanel
Whale Chanel
Proxy MTProto | پروکسی
Proxy MTProto | پروکسی
Whale Chanel
Whale Chanel
Proxy MTProto | پروکسی
Proxy MTProto | پروکسی
iRo Proxy | پروکسی
iRo Proxy | پروکسی
هەڤاڵ avatar
هەڤاڵ
هەڤاڵ avatar
هەڤاڵ
时间范围
浏览量

引用

帖子
隐藏转发
12.02.202520:49
ئەم گۆرانییە تان پێشکەش بێت هەڤاڵان 🫶🏻✨️
08.02.202522:43
پێمخۆشە بچمە وڵاتێک؛
وەک
باوەشت مێهرەبان بێ
وەک
چاویشت پڕ لە مەستی!
لەوێ،
هەرگیز تاوان نەبێ،
ماچ و،
شێعر و خۆشەویستی

#ک.د.ئازاد
08.02.202516:52
بەفر هات و خەمی پاییز نەڕۆیی
تەمی دووری لە تۆی ئازیز نەڕۆیی
🫠✨️
memories🐱
06.02.202522:07
ئەمشەو یادی تۆ وەک شەوانی تر
لە جەرگ و دڵمی بەرداوە ئاگر
مەستانە مەستم ناتوانم هەستم
بە خەیاڵیش بێ باوانم بێ بگرە دەستم.
12.02.202518:57
هەڤاڵانی نوێ بەخێر بێن🫶❤️
08.02.202522:24
ڕۆژێک لە فیراقت وەک بەفر بۆت ئەتوێمەوە...
08.02.202516:05
ئەڵێن جوان نیت وەک ئەوەی لەم شێعرانەم باسم کردویی
ئەڵین هەڵەم بە شاجوانی هەموو دوونیا ناوم بردوویی
ئەوانەی کە وات پێ ئەڵێن با هەموویان دڵنیا بن
بەخیلن بێ هەست و نەستن،بە برژانگی چاوت نابن
لە تیشکی خۆر زێڕینتری
لە تریفەی مانگ جوانتری
لە گوڵ ناسک و نیانتری
لە هەرچی جوانە جوانتری♥️!

_باست حەمە غەریب
#شێعر
08.02.202509:23
لە دەلاقەی ئەم شێعرە
ژنێک روونە کە هاتوە بە لەچکە رەشەکەی...
کەناری زەریاکە وشک کاتەوە
با تەرمی خۆشەویستەکەی بە زووترین کات بگەرێتەوە و
پیاوێک روونە کە چەرخی کاتەژمێرەکە بەرەو دوا دەسورێنێتەوە
تا بگەرێتەوە بۆ ئەو رۆژەی کە خۆشەویستەکەی هێشتا بیری خۆ کوشتنی نا ئەکرد
منیش...
لە ژێر چرا هەل نەکراوەکەی ئەم شێعرە بە خەنجەری تەنیایی خوێن لە جەستەی خۆم دێنم و
تۆش هەرچی خوێنی رژاو بە دەرخواردم بدەیت
دیسان زیندو نابمەوە
لە کۆتایی ئەم شێعرە...
دەتوانی ماچی کەسێک بکەیتەوە وا ئیتر نیە و
لە باوەشی گریت و
دەست لە گەردنی کەیت و
بڵێی خۆشم ئەوێی بەلام لە دوونیایەکی پیس یەکمان ناسی...

شوێنی تەرمەکەم بۆ سال هایەکی سال، لە سوچی ژوورێکی بێ خاون
دیاری دەکرێت
وەکو دواهەمین نیگای چاوت
وا بە کلێ دەیرێشی تا زیاتر لەبەرچاو بێت...

#کەیوان_ڕۆستەمی
07.02.202516:13
بیرم کردووی🖤
ئەوەندە کە هەناسەم نایێتە سەر
ئەوەندە کە فرمێسکیشم نایێتە خوار.
کچ، سوورە گوڵی دەستچنی خودایە.🩷✨️
11.02.202501:50
مڕۆڤ نەبام،
ئەبووم بە خاکوو خۆڵی
بەر پێی خاڵۆ ناسر ڕەزازی.
08.02.202521:10
08.02.202515:47
کچێکم خۆش دەوێ تاڵ تاڵ قژی
بچنێ و بیکات بە پەتی سێدارە بۆ زۆردار.
08.02.202509:23
خەیاتێک بە وردە گچکەی بن دیوارەکەی
جوانی بالای کچێک لەسەر چارشێوێکی رەش بە وێنەی بەختی ئەم رۆژانەم
بە هێڵی خاڵبەندی دیاری ئەکا
رێگایەکی پر لە کێشە و نامۆیی بۆ مەقەسە رزیوەکەی دیاری کردوە
منیش جێ پێی ئەم مەقەسەم دە جار و سەد جار و هەزار جار تێپەر کردوە و
هەر جاریش گەیشتومەتە پیرەمێدێک وا خۆشەویستەکەی
لەناوکۆمەلێ وێنە جیا کردوە
لەبەرئەوەی کە کاتەژمێری گیرفانەکەی بە راستیەکی زۆر خەمین راگەیەنێت
کاتەژمێرێک وا لەو رۆژانەی کە پێکەوە بون
خۆی دەکردە خەو و لە هۆشیاریشدا
زۆر بە هێواشی بەرەو داهاتو هەنگاوی هەل ئەهێنا...!
من لەم رێگە پر کێشەدا
تەنیا بیر لە جێ پێی کچێک دەکەمەوە کە لەناو ئەم هەمو ساڵەدا
دەیهەوێت لێم دوور کەوێت و نایهەوێ...!!!!

#کەیوان_ڕۆستەمی
07.02.202515:01
لەم وڵاتەی ئێمەدا کچ بوون زۆر سەختە :)
05.02.202517:29
خەیاڵ دەکەم
شەوێ بەیەکەوە دەنووین
تۆ پرچەکەت
دەخەیتە ژێر سەری من
منیش دڵم بۆ تۆ دەکەم بە سەرین!
08.02.202523:54
ئەی شەو ماڵت کاول بێت :)
08.02.202518:46
لای من وابوو؛
ئەوین و دڵ
جوانی و پاکی
نابن بە چوار دەبن بە یار لە لای دڵدار🫀
🫠🥹
07.02.202522:21
چ ڕوو ئەدا با ڕوو بدا
دڵنیا به، جێم مەهێڵه
باوەشی من بەهەشتێکه
ئەتپارێزێ له رەهێڵه
07.02.202513:54
خاک ئەخۆم لە برسا
بەڵام خاک نافرۆشم لە ترسا.
05.02.202515:50
ئای لە من کەنی وای لە من کەنی
خۆزگا دەرزی بام بۆ مێخەک بەنی...
显示 1 - 24 36
登录以解锁更多功能。