Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
وێرانە avatar

وێرانە

TGlist рейтинг
0
0
ТипАчык
Текшерүү
Текшерилбеген
Ишенимдүүлүк
Ишенимсиз
Орду
ТилиБашка
Канал түзүлгөн датаSep 14, 2024
TGlistке кошулган дата
Mar 16, 2025

Рекорддор

22.04.202523:59
561Катталгандар
30.11.202423:59
0Цитация индекси
30.03.202523:59
1601 посттун көрүүлөрү
16.02.202519:16
1001 жарнама посттун көрүүлөрү
31.01.202523:59
25.00%ER
16.03.202523:59
32.14%ERR

وێرانە популярдуу жазуулары

Өчүрүлгөн30.03.202507:56
Кайра бөлүшүлгөн:
Whiteee avatar
Whiteee
29.03.202517:04
هەر بژی قازی محەممەد هەر بژی کوردی نەبەرد
هەر بژی قەومێ کە ناترسێ لە کوشتار و لە دەرد
ڕوو ئەکاتە لەشکری دوژمن بە گۆچان و بە بەرد
پەشمە لای دیلیی نزار و شاخی بەرز و دەشت و هەرد
موفتی پێنجوێنی
30.03.202521:10
جێژنەش ڕۆی خوڵقت نەکردم
06.04.202517:31
وێستا بە تەرزی سەروێ، لەرزی بە بای هەناسە
دەڕژا لە بەژنی بەرزی، عیشوە بە جام و کاسە
ئاوات "سەید کامیل ئیمام زەنبیلی"
04.04.202521:04
17.04.202521:02
17.04.202518:34
سەودا - مامۆستا هێدی "خالید حیسامی"

ڕۆژگارێکە خەیاڵی من بەرەو سەودا دەچێ
مانگ و ڕۆژی من بە دووی خاڵێکەوە تێدا دەچێ
پەیکی دیدەم پەیت و چوستە و دەرفەتێکیش نایەنێ
چەندی بێ هەست و بە پەردە و نەرم و ناپەیدا دەچێ
هەرچی تۆماری ژیانی هێدی دەخوێنێتەوە
دێ سەری زولفی لە پێشدا دەگرێ، جا پێدا دەچێ
سەد هەزار دیدەم هەبێ، پێی ناڕوانمە هیچی تر
ئەو دەمەی ئەو بێرییە شۆخە دێ بەرەو سەحرا دەچێ
باسی لاجانگ و گوارەی تۆ بە هیچکەس ناکرێ
بۆیە ڕەنجی من لە نووسین و گوتن هەروا دەچێ
گەر مەم و زین بێنە مەیدانێ، ئەگەر لاس و خەزاڵ
هەر ئەڤین زاڵە، ئەڤیندار هەر لەبەر پێدا دەچێ
جارێ بۆی دەمرم بە خەندەی، جارێ زیندوو دەبمەوە
من کە سەد کفنم دڕی، ئازاری وا، زوو کوا دەچێ
چەند پەرێشانە دڵم، سەد هێندە شێواوە خەیاڵ
ئەی خوایە ئەو پەژارە کەی لە سەر من لادەچێ؟!
«هێدی» یاخوا کەس نەبینێ چۆن لەگەڵ دڵ پێوە بووم
کوێ بە ترس و لەرزە، ئەو دێوانە بێ پەروا دەچێ

07.04.202516:40
تۆ ئاگری سووتێنەری، دڵخوازی منی!
ئارامیدەری دڵی منی، ڕازی منی!
چاوت گوڵ و لێوت گوڵ و بەژنت هەر گوڵ،
گوڵخوازم و تۆش گوڵی، گوڵی نازی منی!
هاوار "عەلی حەسەنیانی"
19.04.202520:00
بەڵێن بدە، ئاسمانم بیت،
بەڵێن بدە،
هەناسەم بیت، سێبەرم بیت، بارانم بیت
تاکوو منیش شانۆی کۆنم جێ بهێڵم
دەمامکی ڕووم فڕێ بدەم
دوو باڵی پڕ خۆشەویستیم
لە گەردنت گرێ بدەم...
د. عەبدوڵڵا پەشێو
29.03.202519:34
05.04.202521:10
بە چاوی تۆ، منیش چاوم پڕ گریانە
06.04.202521:10
لە ناو دەریای یادەکانی تۆ
من مەلەی ئازاری عەشقی تۆ ئەکەم
17.04.202510:53
تەمەن بەسەرچوو بە بیر و خەیاڵی بوون و نەبوون
لە بۆ نەجاتی نەفامان نەماوە ڕێی دەرچوون
شپرزە «نافیع مەزهەر»
18.04.202519:52
پۆلە چرا بە شەوقەکەت دەڵێ کە قارەمانی تۆ
قەڵای ئەمیری سارمت دەڵێ کە نیشتیمانی تۆ
دەنگی قەتاری ماملێ دەڵێ کە شادمانی تۆ
مێژوو بە ڕەنگە سوورەکەی دەڵێ ئومێدمانی تۆ
مەهابادی سۆراننشین کوڕ و کچت بژین، بژین

هەرچی لە خاکی پاکی تۆ هەڵدەکەوێ بلیمەتە
ئەرکی لەسەرمە خاکی یارانە گەلێک بە قیمەتە
زەمزەمە ئاوی کێوەکانت پڕی هێز و هیممەتە
شیعری هەژار و هێمنت ویردی زمانی میللەتە
مەهابادی سۆراننشین کوڕ و کچت بژین، بژین

ئەو دەمە هەڵپەڕینە چەند خۆشە خرۆشی پەنجەکان
چون بە تەواوی یەکتریان گرتووە شۆڕەگەنجەکان
یەک بگرن بە عەشقەوە بەرزەچیا بدەن تەکان
هێزی وەها عەتا بکەی بەم گەلە زاتی لامەکان
مەهابادی سۆراننشین کوڕ و کچت بژین، بژین

شیوەنی دایکی نیشتیمانە بە فەغان و داخەوە
گڕگڕی بەرزی کاتی نەورۆزە لە قوڵقوڵاخەوە
تۆپی شەماڵی لەندی شێخانە دەچێتەوە باخەوە
هەوهەوی نەونەمامی سۆرانە لە سابڵاخەوە
مەهابادی سۆراننشین کوڕ و کچت بژین، بژین
18.04.202519:41
05.04.202517:30
دە پێم بڵێ تۆ چۆن عاشقی کەسێ ئەبیت کە نەیناسی
چۆن سەرنجت بە ڕوخساری نامۆییما هەڵئەواسی
لە دوورەوە کوورەی هەستت شوعلەیەکی بەتین ئەدا
بە چاوی من عاشق مەبە، کەم لەدەرگای ئەوین ئەدا
من هۆگری عەشقت نابم ، چونکە دڵم ماڵی ژانە
لەسەرمایەی خۆشەویستی تەنیا بەشم دابڕانە
دە تۆش بڕۆ بۆ لای کەسێک کە بیر لەخەم نەکاتەوە
دنیا بارکا باکی نەبێت، ئاوڕ لەکەس نەداتەوە
من ناتوانم لەم شارەدا لووتکەی تەلار بەرمە ئاسمان
خۆشەویستیی ئەمڕۆ بۆتە فڕین بەرەو چاوگی سامان
منیش خوانی عەشقێکی تر بۆ هیچ کەسێک ناکەمەوە
ئیی‌تر دڵی هیچ ڕێبوارێک بۆ ماڵی دڵ نابەمەوە
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ئەحمەد مەحەممەد
Көбүрөөк функцияларды ачуу үчүн кириңиз.