Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
Whiteee avatar
Whiteee
Whiteee avatar
Whiteee
22.04.202518:51
ئاخ کە دووری ناتگەمێ..
Reposted from:
وێرانە avatar
وێرانە
19.04.202519:33
دڵبەری، نازپەروەری، ڕووئەنوەری، مەهپارەکەم
نەونیهال، ئەبرۆ هیلال، شیرین جەمال، نازدارەکەم
مەهروویی، موشکین موویی، چاو ئاهوویی سەحرای خوتەن
سوور گوڵە، موو سونبولە، ماهی پەری ڕوخسارەکەم
جانی جانان، شاهی خووبان، ڕەهزەنی پیر و جەوان
گوڵ ڕووە، شیرین خووە، شۆخی شەکەر گوفتارەکەم
چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە، دڵبەرم
زوڵفی خاوە، لێم بە داوە، یارەکەی ئەغیارەکەم
چەندی بێ مەیلیم دەکەی، سەد هێندە مەفتوونم لە بۆت
جارێ ڕەحمێکت نەبوو دەرحەق دڵی خەمبارەکەم
بەسیە بێڕەحمی بە قوربان، پایەماڵی غەم بووم
ڕێی نەجاتیم بۆ نییە گەر تۆ نەبی غەمخوارەکەم
ئەشکی چاوم ئەرزی داگرت، دوودی ئاهم ئاسمان
بۆیە وا ڕەش داگەڕا لەو ئاهی ئاتەشبارەکەم
وا لە جێی نێشی خەدەنگت تا بە ڕۆژی حەشرەوە
خوێنی لێ دەڕژێ بە دائیم لەو دڵی زامدارەکەم
سافییا سا حاڵ پەرێشانیم لە غایەت دەرچووە
ڕووحەکەم ڕەحمێ بکە بەو شین و گریە و زارەکەم
سافی هیرانی
Reposted from:
ڕُِ avatar
ڕُِ
17.04.202517:07
هەموو ڕۆژێ
گرێم دەدەی بە دڵتەوە
وەکوو مێخەک بۆنم دەکەی
لە خەیاڵت هەڵم دەگری و
بانگم دەکەی خۆشم دەوێی
تۆ! ئەرێ تۆ
عەجەب داگیرکەرێکی!
Reposted from:
kejall:) avatar
kejall:)
30.03.202518:25
‏لەبەر شێوەی شێواوی شێوەت شێواوە شێوەم.
29.03.202517:11
چاوەکانی نیشتمانمە
21.04.202519:59
من ویستنێکم دەویست کە ڕەنگی ڕۆیشتنی نەبێ
20.04.202521:50
دەرمانێ نییە نەبوونی تۆ چارە بکا.
Reposted from:
Bihar avatar
Bihar
19.04.202519:21
ڕۆحی تەنیام بە شەپۆلی خۆت بسپێرە.
17.04.202512:43
ڕەنجی دووریی دڵبەرم بۆ کوشتنی من کافییە
گەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ
هێمن
30.03.202516:47
Reposted from:
ساریە avatar
ساریە
29.03.202517:11
خەنجەرەکەت لە دڵم دەر بێنەوە و ڕێگە بدە بژیم
بۆنی جەستەت لە پێستم وەربگرەوە و ڕێگە بدە بژیم
بهێڵە کیژێکی تر بناسم و یادی تۆم لە مێشکدا بسڕێتەوە و کەڵافی زوڵفی پێچراوت لە دەوری ملم بکاتەوە.
نزار قەبانی
21.04.202519:59
تۆ بووی بەڵام نەتزانی ناتوانم هاوشێوەی خەڵک بم
20.04.202516:11
زوڵفەکانت وەک تەنافە چاوەکەم بۆ گەردنم
یەک نیگاهت کافییە گەرچی لە حاڵی مردنم
لوتفی
19.04.202519:19
دڵنیا بە تاشە بەردی ئەم نیشتمانە و تاڵە قژی تۆ بە تەواوی دونیا نادەم.
15.04.202509:14
30.03.202511:15
وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری
وەرە شێعری تەڕی پڕ وردەکاری!

هێمن
Reposted from:
وێرانە avatar
وێرانە
29.03.202516:58
یار لە مال بێتە دەرێ جێژن و چراخان ئەوەیە
ببمە قوربانی لە بەر پێی، حەجی هاسان ئەوەیە
هێدی
21.04.202519:59
هێندە تامەزرۆ نیم کە جارێکی تر تێکەڵت بم
19.04.202519:35
من و تۆ یەکمان لە دەست دا
ئیتر گرینگ نیە خەتای من بێ یان تۆ... 🖤
Reposted from:
دڵنـیـا avatar
دڵنـیـا
19.04.202518:27
من لەسەر بستووی ژیانا
کۆنە دارم نانەوم!
11.04.202516:36
هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
هێمن
29.03.202520:00
بە جارێکی تەماشای تۆ، فیدات بێ، هەم دڵ و دینم
وەفایی
Reposted from:
ڕُِ avatar
ڕُِ
29.03.202516:34
من دەمرم بۆ دیتنی ڕەنگە جوانەکەی چاوەکانت.
Shown 1 - 24 of 192
Log in to unlock more functionality.