Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
وێرانە avatar

وێرانە

TGlist rating
0
0
TypePublic
Verification
Not verified
Trust
Not trusted
Location
LanguageOther
Channel creation dateSep 14, 2024
Added to TGlist
Mar 16, 2025

Records

22.04.202523:59
561Subscribers
30.11.202423:59
0Citation index
30.03.202523:59
160Average views per post
16.02.202519:16
100Average views per ad post
31.01.202523:59
25.00%ER
16.03.202523:59
32.14%ERR

Popular posts وێرانە

25.03.202522:38
هەی شەمی شەوان هەی شەمی شەوان
ھەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان

ھەی ژیانی من ھەی ڕۆحی ڕەوان
ھەی گلێنەیی دیدەی بێ‌خەوان

هەی ئاسکی سەرکەل لە سێبەر سڵ کەر
هەی هەوای سازی کوێستانان لە سەر

ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف

ھەی من پەروانەی پەڕ سوتاوی تۆ
ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ

تۆ جارێ نایەی بۆ سەر وەختی من
گوێ نادەی بە ئاە، زامی سەختی من

ناپرسیت ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێ‌باکی لە تین قرچەی دەروونم

ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە

بێ مروەتیت کرد ھەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم

وادەی من و تۆ دیوانی خوا بێ
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ

(شەم)ی ڕوومەت شەم تۆ بە سەلامەت
سکاڵای دڵم کەوتە قیامەت

--وەلی دێوانە «وەرگێڕانی ڕازی»
Deleted30.03.202507:56
Reposted from:
Whiteee avatar
Whiteee
29.03.202517:04
هەر بژی قازی محەممەد هەر بژی کوردی نەبەرد
هەر بژی قەومێ کە ناترسێ لە کوشتار و لە دەرد
ڕوو ئەکاتە لەشکری دوژمن بە گۆچان و بە بەرد
پەشمە لای دیلیی نزار و شاخی بەرز و دەشت و هەرد
موفتی پێنجوێنی
30.03.202521:10
جێژنەش ڕۆی خوڵقت نەکردم
06.04.202517:31
وێستا بە تەرزی سەروێ، لەرزی بە بای هەناسە
دەڕژا لە بەژنی بەرزی، عیشوە بە جام و کاسە
ئاوات "سەید کامیل ئیمام زەنبیلی"
04.04.202521:04
17.04.202521:02
17.04.202518:34
سەودا - مامۆستا هێدی "خالید حیسامی"

ڕۆژگارێکە خەیاڵی من بەرەو سەودا دەچێ
مانگ و ڕۆژی من بە دووی خاڵێکەوە تێدا دەچێ
پەیکی دیدەم پەیت و چوستە و دەرفەتێکیش نایەنێ
چەندی بێ هەست و بە پەردە و نەرم و ناپەیدا دەچێ
هەرچی تۆماری ژیانی هێدی دەخوێنێتەوە
دێ سەری زولفی لە پێشدا دەگرێ، جا پێدا دەچێ
سەد هەزار دیدەم هەبێ، پێی ناڕوانمە هیچی تر
ئەو دەمەی ئەو بێرییە شۆخە دێ بەرەو سەحرا دەچێ
باسی لاجانگ و گوارەی تۆ بە هیچکەس ناکرێ
بۆیە ڕەنجی من لە نووسین و گوتن هەروا دەچێ
گەر مەم و زین بێنە مەیدانێ، ئەگەر لاس و خەزاڵ
هەر ئەڤین زاڵە، ئەڤیندار هەر لەبەر پێدا دەچێ
جارێ بۆی دەمرم بە خەندەی، جارێ زیندوو دەبمەوە
من کە سەد کفنم دڕی، ئازاری وا، زوو کوا دەچێ
چەند پەرێشانە دڵم، سەد هێندە شێواوە خەیاڵ
ئەی خوایە ئەو پەژارە کەی لە سەر من لادەچێ؟!
«هێدی» یاخوا کەس نەبینێ چۆن لەگەڵ دڵ پێوە بووم
کوێ بە ترس و لەرزە، ئەو دێوانە بێ پەروا دەچێ

27.03.202507:44
27.03.202520:00
قەت نازانیت چەند ئازیزیت!
ئەگەر باخ و بێستانێک بای،
هەموو ڕۆژێ،
پێش ئەوەی خۆر ئاسۆ هەڵکا و نێڵی بدات،
زوو ڕادەبووم،
باڵم دەگرت، دەهاتمە لات.
بەشێنەیی
بست بە بستی خاکەکەتم بیراز دەکرد،
بڕكە بڕکە،
گەڵا گەڵا،
ساتەکانتم پڕ لە تیشک و ئاواز دەکرد.
ـ ـ ـ
قەت نازانیت چەند ئازیزیت!
هەر من دەریا و تۆش گردێک بای لە قەراخم،
لەشکرێکم لە نەرمەپێل تەیار دەکرد،
لەتێک هەوری بەربام دەکرد بە بەیداخم،
لە گشت لاوە
غافڵگیرم دەکردیت و
وەک دووڕگەی خۆم بە دنیادا جاڕم دەدای!
هەموو شەوان،
بە ڕێژنەیەک ڕەشەڕێحان،
پێڵووی چاوم لە یەک دەنای.
سبەینانیش
گزنگڕشێنم دەکردی،
لە شنەبای ئاوریشمینم هەڵدەکێشای!
قەت نازانیت چەند ئازیزیت!
07.04.202516:40
تۆ ئاگری سووتێنەری، دڵخوازی منی!
ئارامیدەری دڵی منی، ڕازی منی!
چاوت گوڵ و لێوت گوڵ و بەژنت هەر گوڵ،
گوڵخوازم و تۆش گوڵی، گوڵی نازی منی!
هاوار "عەلی حەسەنیانی"
19.04.202520:00
بەڵێن بدە، ئاسمانم بیت،
بەڵێن بدە،
هەناسەم بیت، سێبەرم بیت، بارانم بیت
تاکوو منیش شانۆی کۆنم جێ بهێڵم
دەمامکی ڕووم فڕێ بدەم
دوو باڵی پڕ خۆشەویستیم
لە گەردنت گرێ بدەم...
د. عەبدوڵڵا پەشێو
29.03.202519:34
05.04.202521:10
بە چاوی تۆ، منیش چاوم پڕ گریانە
06.04.202521:10
لە ناو دەریای یادەکانی تۆ
من مەلەی ئازاری عەشقی تۆ ئەکەم
17.04.202510:53
تەمەن بەسەرچوو بە بیر و خەیاڵی بوون و نەبوون
لە بۆ نەجاتی نەفامان نەماوە ڕێی دەرچوون
شپرزە «نافیع مەزهەر»
Log in to unlock more functionality.