هەڵستە با لەگەڵ با و چۆلەکەکان سەما بکەین، با دارەکان بۆمان بخوێنن و پەپوولەکان یاریمان بەن، با چەم هەڵقوڵێ و ماسی لەبیر بەرێتەوە،
هەڵستە با سەما بکەین، با پرچەکانم ڕێگەمان بۆ ئازاد کات، با پەنجەکانت جەستەم وێڵ و شەیدا کات،
با سەما بکەین،
با سەما بکەین که سەما کردن ڕەنجەکان دائەپۆشێت و ئێشەکان لائەنێت،
خەمەکان ماچ ئەکات و خەونەکان بەخێو ئەکات،
که سەما منێک بەرەو تۆ ڕائەکێشێت و لێوەکانتم لێ نزیک ئەخاتەوە،
با سەما بکەین.