من بە فرمێسکی ڕونووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم🌱
کوڵمی ئاڵ و
چاوی کاڵ و
سینگی بەفەرینم دەوێ
من تەشی ڕێسێکی وەک شیرنی وەفاییم بۆ چییە؟
کیژی وریای چاو کراوەی فێرە زانینم دەوێ
نایەڵن ئاسوودە دانیشم لە لاپاڵی چیام
قاسپە قاسپی خاسە کەو بێ، گرمەی مینم دەوێ؟
کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گولە یان ڕاوم بنێن؟
گەر کوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ🌞
خەزان🍂