ئەمشەو هەر وەکوو شەوانی تر بە یادی تۆوە چاو ئەنیمە خەو
بەشکم بەیتە خەونمەوە
خۆ نە ڕێگام هەیە بۆ بینینت نە ئەتوانم قسەت لەگەڵ دا بکەم
ویستنی تۆ گووناح نییە
بەس نازانم بۆ بێ تۆم
بۆ جارێ کردت مەیلی جیایی
بۆ نەتدا فرسەتی گەردن ئازایی🫠
نازانم بۆ حاڵی خۆم بگریم یان بۆ بێ تۆیی
وێنەکانیشت ئەزانن کە چەندە تۆم خۆش دەوێ
بەس نازانم بۆ تۆ تێ ناگەی
خۆزگە مردبام بەڵام هرگێز نەکەوتبامە داوی عێشقت
لەگەڵ خۆمدا دەڵێم ئیتر بیرت لێ ناکەمەوە ،
بەڵام بە درۆزن دەر دەچم!
دایکم وێنەکانت ئەبینە و ڵێم دەپرسە ئەوە کێیە؟
نازانم بڵێم ئەو کەسەیە خۆشم دەوە
یان ئەو کەسەیە کە دڵی سەد پارچه کردووم
بەڵام کاتێک چاو ئەبرێتە چاوم خۆی تێ ئەگا کە تۆ کێیت
پێم ئەڵێ هۆگری مەبە مرۆڤەکان تا کۆتایی لەگەڵت نین!
بەڵام دڵ ئەوە نازانێ
تۆ بووی بە هۆکاری گریانی شەوانی من ،
گریانی منیش بوو بە خەم و خەفەتی دایکم):