⠀
هەردووکیان وایان پێ وتم.
ئەبوو لەنێوان هۆنراوە و
ئەو ژنەدا
من یەکێکیان هەڵبژێرم!
بە شێعرم وت من ناچارم
هەر ئەو ژنە هەڵبژێرم و
بۆ لەمەو دوا تۆ نانووسم!
شیعر ڕۆیشت و ژن مایەوە.
بەڵام وەختێ کە ئەو شۆخە
هاتە ناو ژووریی دیدەوە
بەرامبەر ڕۆحم ڕاوەستا
بەبێ ئەوەی پێ بزانێ
خۆیشی بووبوو بە قەسیدە.
"شێرکۆ بێکەس"