مرۆڤ
چەند بوونەوەرێکی سەیرە
هەندێ کات چەند دەتوانێ دڕەندە بێت و
هەندێ کات چەند میهرەبان
هەندێ کات چەند دەتوانێ پیس بێت و
هەندێ کات چەند پاک
هەندێ کات چەند دەتوانێ سادە بێت و
هەندێ کات چەند ئاڵۆز
هەندێ کات چەند ڕاست و
هەندێ کات چەند درۆ
مرۆڤ چەند سەیرە
بەڵام تا میهر هەیەو موحیبەت
بۆچی نەفرەت
تا جوانی هەیە
بۆچی ناشرینی
تا پاکی هەیە
بۆچی پیسی
ئاخ لە مرۆڤ…