Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
بووکە بارانە avatar

بووکە بارانە

ئەدەبی منداڵان
@Jabarshafeizada
TGlist 评分
0
0
类型公开
验证
未验证
可信度
不可靠
位置
语言其他
频道创建日期Квіт 15, 2016
添加到 TGlist 的日期
Квіт 21, 2025

记录

21.04.202512:09
471订阅者
21.03.202523:59
0引用指数
30.04.202523:59
29每帖平均覆盖率
30.04.202523:59
29广告帖子的平均覆盖率
12.05.202513:04
0.00%ER
12.04.202523:59
0.00%ERR
订阅者
引用指数
每篇帖子的浏览量
每个广告帖子的浏览量
ER
ERR
БЕР '25БЕР '25КВІТ '25КВІТ '25КВІТ '25КВІТ '25ТРАВ '25ТРАВ '25

بووکە بارانە 热门帖子

18.04.202507:28
🔷"کۆڕی خەسارناسیی ئەدەبی منداڵان لە کوردستاندا" لە شاری مەریوان به ڕێوەچوو

🔹کومیتەی فەرەنگیی ئەنجومەنی فەرهەنگی _ئەدەبیی مەریوان ڕۆژی سێشەممه 26ی خاکەلێوە/فەروەردین 1404 لە هۆڵی مامۆستا قانێعی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە، بە ئامادەبوونی ئەویندارانی فەرهەنگ و ئەدەبی کورد، کۆڕی خەسارناسیی ئەدەبی منداڵان لە کوردستاندا (خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، ئاسۆ و دەرەتانەکانی بۆ داهاتوو) بەڕێوە برد.
🔹لەم کۆڕەدا دوای پێشکەشکردنی وتار لە لایەن جەبار شافعی‌زاده شاعیر، ڕۆماننووس، ڕەخنەگر و پسپۆڕی ئەدەبی منداڵان، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجۆمەنی دوو کەسایەتی ناسراوی فەرهەنگی ئەدەبی کورد خەڵات کران.
🔹لە کۆڕەکەدا فەرهەنگنووس و نووسەری کرماشانی ئاکۆ جەلیلیان بۆ تەمەنێک خزمەت بە وشەی کوردی و بووژاندنەوەی فەرهەنگی لە کرماشان و جەبار شافعی‌زادە بۆ تەمەنێک هاوڕێیەتی و نووسین بۆ منداڵانی کورد خەڵات کران.
🔹 لە کۆتایی کۆڕەکەدا لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا و هونەرمەند عومەر دارتاشەوە خەڵات پێشکەش بەم دوو کەسایەتیە کرا. 

مریوان خبر👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAADxFUQSvHD8Irv3d0g
18.04.202506:44
🔸تا هاتین بنووسین منداڵ، باران باری🔸

🔹چیاوانی هاوڕێی من و چیاکانی هەموو جیهان، ئەندامانی زێدە هێژای دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی و تایبەتتر هاوڕێیانی کومیتەی فەرهەنگی، هاوڕێی هونەرمەندی شانۆی کوردی، بەرپرسی فەرهەنگ و ئیرشاد کاک ڕەحمان هۆشیاری، هەڤاڵانی بەڕێز و منداڵەچاوگەشەکانی ئەنجومەنی چیای سەوزمان، ڕێزدار کاک ئوسامەی بووتیمار و کاک عومەر دارتاش، ئاکۆ زێدەهێژاکەی وڵات و هاوڕێیانی شێعر و وشەی کوردیمان لە کرماشان و خەڵکی خۆشەویستی مەریوانەکەی مەڵا حەسەنی دزڵی و کاکە حەمەی ناری !

🔹وێڕای سڵاو و ڕێزێکی تایبەت بۆ کردنەوەی باوشە کوردانەی ئەنجومەنەکەی گشتمان بۆ کۆرپە ساواکەی ئەدەبی منداڵانیی کوردستانەکەمان، ڕاژاندنی لانکی منداڵە چاوگەشەکانی نیشتمانمان و هەروەها بۆ باوەشی کراوەتان بۆ من و مامۆستای خۆشەویستم حکمەت باتمانی.
بە ئەرکی خۆمی دەزانم بەوپەڕی ئەمەگناسیمەوە لە قووڵایی دڵە بچکۆلەکەمەوە پێتانی بڵێم کە ئێوە هەر هەمووتان لەوپەڕی گەورەیی و دڵفراوانییەوە بەو چاوانەتان کە شێعری ئاوێنە و ڕووباری ئەستێرە بوون، مەشخەڵێکتان لە سەر ڕێگای مندا هەڵکرد کە ڕێگا ون نەکەم و هەنگاو دوای هەنگاو ڕووەو داربەڕوویەکی غەریب بڕۆم و بتوانم باشتر لە ئاسۆی منداڵانی کوردمان و ئەدەبیاتە کۆرپەکەیان بنواڕم و بەو بڕوا نەگۆڕ و نەمرەی بگەم کە پیرۆزترین ئینسانەکانی زەوی ئەوانەن کە هاوڕێی هەمیشەیی و هاوسەفەری تاهەتایی منداڵانن.

🔹من لە ساڵێکدا بوومە مێوانی مەریوان و زرێبارەکەی کە لە وشکەساڵترین ساڵەکانی زەوی بوو، کە چی پێش لە دەستپێکردنی کۆڕەکە باران لایەلایەی پڕ هەست و سۆزی خۆی نۆت دوای نۆت بە گوێی زرێباری چاوەڕواندا چرپاند و هەر هەموومانی دڵنیا کردەوە کە ئەگەرچی جیهانی گەورەساڵان تژی لە فێڵ و درۆش بێت، ئەوا جیهانی منداڵان کەناری ئاسوودەی هەقێقەتە و ئەگەر هەموو بووکەڵە دەسکردەکانی ئێمە هێمای درۆیەکی ڕەشن بەڵام بووکەبارانەی منداڵانی کوردستان پێغەمبەرێکی ڕاستەقینەیە کە کتێبەکەی هەورە و مۆعجیزەکەشی باران، تا دڵنیامان بکاتەوە هەتا ئەو چرکەساتەی ڕۆحی سپیی منداڵێکی چاوگەش چمان پەپوولەیەک لەم جیهانەدا بفڕێ، زەوی بە تینوێتی نامێنێت و دڵی شەقار شەقار نابێت و هەڵناوەرێت.

🔹ئێوە ئەو پەڵەهەورەن کە هەمیشە لە وڵاتی زەریاوە بۆ دوورگەی پاپۆڕێک پڕ لە وەنەشە سەفەر دەکەن. ئێوە ئەو دارستانە ڕۆح سەوزەن کە لە شەقامەکانی مەریواندا پیاسە دەکەن و لەسەر دیوارەکان پەنجەرە دەنووسن و لە دڵی هەر پەنجەرەیەکدا ئاوێنەیەک شین دەکەن تا ئاسمانی دڵی من و منداڵان و ئەدەبی کوردستانەکەمان هیچ کات تەم داگیری نەکات و ڕەش هەڵنەگەڕێت.

🔹لێرەوە لەم ڕازاوەری تەنیشت کامێرانەوە دەست و چاوی هەر هەمووتان ماچ دەکەم و تا دیدارێکی تر لە کۆنگرەیەک بۆ ئەدەبی منداڵان کە ئەو چەند منداڵە چاوگەشەی نێو ساڵۆنەکەی مامۆستا قانعی مەریوان شایەتی ڕاستەقینەی پێشنیارەکەی مامۆستا ئاکۆن و لە تەنیشت زرێباردا دڵمان دەسپێرینەوە بە ئەدەبی منداڵانمان و داهاتوویان، بە خوای منداڵانتان دەسپێرم کە پیرۆزترین خودایەکە کە دەیناسم.

🔸جەبار شافعی‌زادە
مێوانەکەی ئەم سێشەمەیەتان
چوارشەمە ٢٧ی نەورۆزی ١٤٠٤ی ک.هـ کامێران

👇👇👇
@Bookabarana
21.04.202509:25
🔰از داستان‌ها تا طبیعت؛
تأثیر کتاب‌های کودک بر سواد محیط زیستی نسل فردا


🔸کردستان - امروزه حفاظت از منابع طبیعی به یکی از اصلی‌ترین دغدغه‌های جهانی تبدیل شده است. در این میان، کتاب‌های کودک می‌توانند نقش مهمی در شکل‌گیری نگرش زیست محیطی نسل آینده ایفا کنند.

🔸روسو، فیلسوف بزرگ تعلیم و تربیت جهان بر این باور است که تربیت و پرورش کودک باید بر اساس طبیعت‌گرایی محض باشد. او با کم اهمیت جلوه دادن کتاب به عنوان یک منبع و پل ارتباطی غیرمستقیم، طبیعت را بزرگترین معلم و پرورش دهنده حقیقی انسان می‌داند. بر همین اساس طبیعت گرایی در طول تاریخ در دو شاخه متفاوت به وجود آمده و مربیان بزرگ تعلیم و تربیت از آن بهره گرفته‌اند.


🔸ادبیات کودک، فراتر از سرگرمی، ابزاری تربیتی و فرهنگی است که می‌تواند جهان‌بینی نسل آینده را شکل دهد. در عصری که زمین بیش از هر زمان دیگری نیازمند حمایت است، قصه‌ها می‌توانند صدای درختان، رودها و جانوران باشند. نویسندگان، ناشران، والدین و نظام آموزشی، همگی در قبال آینده‌ای سبز و پایدار مسئول‌اند. اگر بخواهیم کودکان امروز، حافظان محیط‌زیست فردا باشند، باید از همین امروز با زبانی شیرین و دلنشین، در گوش دلشان بگوییم: «زمین، خانه توست؛ مراقبش باش.»


🔻 گفت وگو ایبنا با جبار شافعی‌زاده:


ibna.ir/x6xHk

@ibna_official
登录以解锁更多功能。