لێوان لێوم لە گریان، ناوێرم بگریم، گەر بگریم دەبێ بڵێم بۆچی گریاوم، گەر بگریم دەبێ خەم لە ناو چاوی دایک و بابم دا بخوێنمەوە.
دەمهەوێ بێ ماڵئاوایی بڕۆمەوە، ڕۆحەکان ناتوانن هەتا هەتایە لەسەر گۆڕ چاوەڕێی خۆشەویستیان بن.
یان دەبێ بێم و بی ماڵئاوایی نەڕۆم، دەبێ بێم و هەرچی لەناو دڵی شکاوم دا هەیە بۆت هەڵڕێژم، دەبێ پێت بڵێم ژیان وەک جاران پڕ نییە لە ژین. دەبێ بڵێم دڵم ساردە و بۆ هیچ شتێک ناکوتێ، نە خەمۆکم و نە دڵخۆش، نە گەرما دەبیسم و نە سەرما، چت لەو ژینە دا دیتبۆوە کە وا سێ ساڵ حەولت بۆدا؟!
کێ بووی کە بە ڕۆیشتنت ژینم وا ڕەش داگەڕا؟
سەر گۆڕەکان ڕەنگە باشترین شوێن بن بۆ گریان.