خەریکە ئەم کووژە دەردی نەبوونت باوکە🙂🖤
بێرتە هەمیشە ئەوەندە هەستیار بوویت کە ئەم مرۆڤانە نەیان دەتوانی ئازارم بدەن ، تەنانەت دەترسان وشەیەکی بچووکم پێ بڵێن وەلی ئێستا ئازارم ئەین ئەزانی بۆ باوکە ؟!
لەبەر ئەوە تۆم لە پشت نییە!🖤
بەس خوم و خوا دەزانێن چیم بەسەر هات دوای ڕۆیشتنت...
ئەی لە کوێیە ئەو ڕۆژانەی کە لە پشتی کچەکەت بووی، لە کوێی باوکە کە چەند ساڵە بە دوای پاڵپشتی و پەناگەی تۆدا دەگەڕێم و لێم وون بووە، لە کوێی کە چەند ساڵە کچە بچووکە کەت بێ پشت و پەنا ویڵ کردووە...
کچە بچووکەکەت کە دونیات لەسەری ئەڕۆخاند🫠🖤
بیرتە کە مناڵ بووم هەر کاتێک یەکێک ویستبای ئازارم بدات، لە پشت خۆت دەتشاردمەوە و دەت وت کەس حەدی نیە دەستی بۆ ببات؟
ئەی ئێستا لەکوێی تا لە دەست مرۆڤەکان بمشاریتەوە، ئێستا لەکوێی کە کچە بچووکەکەت ئازار دەدرێ و تەنهایە، ئێستا باوەشی کێ پەناگەم بێ کە لە کاتی دڵتەنگی و ئازار بۆی بڕۆم؟
چەند بە بێ دەنگی کۆتا ماڵئاواییت لێ کردم، بە جۆرێک کە نەمتوانی بگریم و لێت بپاڕێمەوە نەمتوانی داوات لێ بکەم تەنهام نەکەیت، ئەزانی؟ ئیتر دوای ڕۆشتنت داوای مانەوەی کەس ناکەم، تۆ بە ڕۆشتنت ئەڵێی عالەمێکت لەگەڵ خۆت برد و دونیای منت تاریک کرد !🖤
وەرەوە ئیتر ناتوانم ئەو هەموو زووڵمە قەبووڵ پکەم، ئەو هەموو ئازارە لە توانای مندا نییە ئیتر، وەرە ئەم هەموو ئازارە لەسەر شانە کانم لابەرە باوکە
ورەوە باوکە ورەرەوە...!🖤