هەڵستە با لەگەڵ با و چۆلەکەکان سەما بکەین، با دارەکان بۆمان بخوێنن و پەپوولەکان یاریمان بەن، با چەم هەڵقوڵێ و ماسی لەبیر بەرێتەوە، هەڵستە با سەما بکەین، با پرچەکانم ڕێگەمان بۆ ئازاد کات، با پەنجەکانت جەستەم وێڵ و شەیدا کات، با سەما بکەین، با سەما بکەین که سەما کردن ڕەنجەکان دائەپۆشێت و ئێشەکان لائەنێت، خەمەکان ماچ ئەکات و خەونەکان بەخێو ئەکات، که سەما منێک بەرەو تۆ ڕائەکێشێت و لێوەکانتم لێ نزیک ئەخاتەوە، با سەما بکەین.