Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
هەوارگەی‌ڕەسەن avatar
هەوارگەی‌ڕەسەن
هەوارگەی‌ڕەسەن avatar
هەوارگەی‌ڕەسەن
دیمەنێک لە هەورەترێشقەکانی دوێشەو ٢٠ی خاکەلێوە لە شاری پاوە


وێنەگەر:elham._.photo
27.03.202521:01
سەی جەماڵەدین ئەسەدابادی جوان وتوویە:
ڕۆیشتم بۆ ڕۆژهەڵاتی جیهان،
ئێسلامم دیی بەڵام موسڵمانم نەدیی
هاتمۆ بۆ ڕۆژاوای جیهان،
موسڵمانم دیی بەڵام ئێسلامم نەدیی🖤
26.03.202515:33
مرۆڤی کاتی ڕەمەزان خاسە
بڕۆ دوای ڕەمەزان بیناسە

ڕەمەزان تێت ئەبێتە ماقووڵ
دوای ڕەمەزان پیاو ئەکوژێ بۆ پووڵ

ڕەمەزان تێت دەمی دەبەسێ
دوای ڕەمەزان دەمی ناوێسێ

هەر باشە یەک مانگ بنیامە
بەری ناگرێ نەفسی لەوامە

ڕێناس
24.03.202523:23
ئاو بێ هەوا
هەوا بێ گڵ
گڵ بێ ئاگر
من بە بێ تۆ و
تۆیش بە بێ من
نیوە ڕستەو
نیوە ماناو
نیوە شیعری ناتەواوین
شێرکۆ بێکەس
23.03.202522:51
ئێمە قەد وەکو یەک نییەین:

ئەخوێنم
ئەخوێنی
ئەخوێنێ،
بۆ گەیشتن بە هیواکان
بۆ ڕۆیشتن لە وڵاتمان
بۆ بە دەست هێنانی تۆ
ئەزانم نابیت بۆ هیچکاممان

"ڕێناس"
27.03.202523:05
ئەمڕۆ ٢٧ی ڕەمەزان بو
کەس بە ڕۆژوو نەبوو

کابرا ڕۆژووە بەڵام خۆی دەر خستوە
دەی باشە کەی قەبووڵە ئەم ڕۆژووە

جوانی بە خۆ دەر خستن نییە
جوانی بە سووراوو سپیاو نییە

ئەی خودا ماتڵی ڕۆژی حەشرم
ئەبینم مرۆڤەکان وان،ئەکەم شەرم

خودایا ، سوێند بە بەرزی ناوت
وا لە بەین ئەچێ مرۆڤی داماوت

لەم شەوە پیرۆزە دەسمان بەرۆ ئاسمان
ئەڵڵا بمانپارێزی‌لە کاتی‌خۆش‌وناخۆشمان

ڕێناس
"
26.03.202523:17
دەنگش تەوەنی کەرۆ ئاوی
وارۆ هەلسی پێسەو لافاوی
ئانە دڵما ئێرش گێرت جە شەوەو قەدری
خواڵەگیان‌وەش‌بی‌چەنەماجەڕۆوحەشری
#هەورامی
"ڕێناس"

@hewargeyresen
25.03.202518:57
شێرکۆ بێکەس
لە کتێبی"ئێستا کچێک نیشتمانمە"
24.03.202523:17
باشە
من،
پەشێو و شێواوم
بێکەس و ماندووم
کڕۆڵ و داماوم
لە ژینم جێ‌ماوم
ئەزانم، لە خەوم
بەڵام:
ناهێڵم ببم بە دوهوم
لە شوێنی داگیرکراو ناسرەوم
ئەژییم ئەژییم هەر ژیاوم
هیچ کات لە خەونەکان ناسرەوم

ڕێناس
"
23.03.202520:30
00:00
23.03.202516:26
مەحوی ئەڵێ:
مەحاڵاتە، لە بەندی زۆڵفی دەرچوون
27.03.202522:12
ئەرێ، من ڕێم‌ئەناسم و ڕێناسم
یاس و هەراسان لە هەموو کەسم
بەتەنیا کەسانی دڵسۆزم ئەناسم
لەبیرم ڕیی‌کەسێک‌کە بو لە نێو تێنووسم
بەکار ناهێنم هیچ کاتێ بۆ ئەو پێنووسم
بەتەنیا لە ئەو خودا بانی سەرە دەترسم
تەواوی ڕۆژەکان هەر ئەڵێم خاسم خاسم
زۆر کاتێ ئەوەندە شێواوم ئەڵێی مەسم
26.03.202523:04
مۆناجاتی هەورامی بە دەنگی دڵتەزێنی دادە غەزەڵی بەهرامی،حافزی تەواوی قورئان
بە هیواین ئەمساڵ لە کنکوور یەکێک لە ئەوەڵین کەسەکان بێت،
شەوەی ٢٧ی ڕەمەزان(قەدر)
مزگەوتی دارالاحسانی پاوە
25.03.202518:57
من چیم ئەویست لە نیشتیمان؟
جگە لەوەی کە نانێک و کە کونجێکی دڵنیـایی و گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و عەشقم باتێ،
من چیم ئەویست لەوە زیـاتـر و نەیدامێ؟!
بۆیـە ئیتـر نیوە شەوێ دەروازەکەیم شکـاندوو چوومە دەرێ!
بە ئێجگاری چوومە دەرێ...
24.03.202522:18
هۆ ئازیزم🖤
هەوارگەی‌ڕەسەن
@hewargeyresen
23.03.202520:28
با لە چنڵەکەت بێ.
23.03.202516:25
هەندێ چاو وەک بەحرن
مرۆڤ نۆقمی خۆیان دەکەن
🤍🕊
27.03.202521:47
جا کەسانێکیچ هەن
ئێژن پێیان حێزبی با
لە دەورمان فرەن
کەڵی نیشتمان🐐
📍ناوچەی بۆزین و مەرەخێڵ
25.03.202512:30
ئیجا من شاﮆیم کاما، ماچا وەهـــارا
ساڵ بە ساڵ مەیۆ، خــۆزگە بە پـارا
...
23.03.202522:52
ئەوەیە لەف و نەشر🤥
23.03.202520:28
"دوای تۆ"

لە دوای تۆ من مردم.
من نەمام
ژینم نەکرد.
لە ئەوەڵی تەمەنم کە دەبوو جوانیم کردایە
پیرت کردم.
دڵم مرد
هەستم نەما
تەنانەت بە خۆیشت.
لە دوای ئەو برینە تۆ دات لە من
لە تەواو مرۆڤەکانی ئەم شارەدا بە دوای دەرمان گەڕام.
درۆ بۆ؟
لە تۆ باشتر بوو
بوو خۆشی دەویستم.
بوو تەنانەت منی دەوێنا
بوو ژیانی لە پێناو مندا چنیو
بەڵام من!
منیش وەکوو تۆ دڵی ئەوانم پارە پارە کرد
دڵیانم کرد بە قاڵی ژێر پێمو بە سەریا سەمام ئەکرد.
تەنانەت ئەو کاتەیشە دڵم لە لای تۆ بە جێ ماو
نازانم لای چیت
چیت کردبوو بۆم
نازانم.
بەڵام ناچیت
لە ژیانم
لە مێشکم
لە گیانم.
من ڕەحمم لە دوای تۆ تەنانەت بۆ دایکیشم نەما
چیت بە من کرد
دەزانم خۆیشت شەرمەزاری.مەوە
هەڵەی خۆمو
دەمزانی ناوێت بەڵام کردم
تۆ هیشت نەکرد
ببورە
زۆر مناڵ بووم
ئەمانە من تەنانەت بۆ خۆم دەنووسم
ببێت بە یادگاریێک
شایەد ساڵێکی تر پێی کەنینم بێت
بەڵام دەزانم تۆ بۆ ساڵەتریش دووبارە دەبیتەوە
۳/۱/۱۴۰۴
23.03.202516:22
مامۆستا بێکەس جوان ئەڵێ:

ئەوەی یەک قسەی کردبێ
بۆ ئەم هۆڵۆکوستی غەدرە
من سەد پەیڤی خۆشەویستی
بۆ ئەنێرم
بەڵام ئەگەر خواوەندو پێغەمبەرو
یەزدانیش بێ
خۆی لادابێ لە بینینم
نە ئەیبینم و
نە من گوێشی بۆ ڕائەگرم
Показано 1 - 24 из 183
Войдите, чтобы разблокировать больше функциональности.