Whiteee
˓🦢 ִֶָ ࣪
«نەخۆشی غەمزەیی دوو چاوی جادووت»
«نەخۆشی غەمزەیی دوو چاوی جادووت»
Рейтинг TGlist
0
0
ТипПубличный
Верификация
Не верифицированныйДоверенность
Не провернныйРасположение
ЯзыкДругой
Дата создания каналаApr 20, 2024
Добавлено на TGlist
Jan 28, 2025Последние публикации в группе "Whiteee"
22.04.202518:51
21.04.202519:59
من ویستنێکم دەویست کە ڕەنگی ڕۆیشتنی نەبێ
21.04.202519:59
تۆ بووی بەڵام نەتزانی ناتوانم هاوشێوەی خەڵک بم
21.04.202519:59
هێندە تامەزرۆ نیم کە جارێکی تر تێکەڵت بم
20.04.202522:31
ئاخ کە دووری ناتگەمێ..

20.04.202521:50
دەرمانێ نییە نەبوونی تۆ چارە بکا.
20.04.202516:11
زوڵفەکانت وەک تەنافە چاوەکەم بۆ گەردنم
یەک نیگاهت کافییە گەرچی لە حاڵی مردنم
یەک نیگاهت کافییە گەرچی لە حاڵی مردنم
لوتفی
post.reposted:
پەپوولەی خەیاڵ

19.04.202519:35
من و تۆ یەکمان لە دەست دا
ئیتر گرینگ نیە خەتای من بێ یان تۆ... 🖤
ئیتر گرینگ نیە خەتای من بێ یان تۆ... 🖤
post.reposted:
وێرانە

19.04.202519:33
دڵبەری، نازپەروەری، ڕووئەنوەری، مەهپارەکەم
نەونیهال، ئەبرۆ هیلال، شیرین جەمال، نازدارەکەم
مەهروویی، موشکین موویی، چاو ئاهوویی سەحرای خوتەن
سوور گوڵە، موو سونبولە، ماهی پەری ڕوخسارەکەم
جانی جانان، شاهی خووبان، ڕەهزەنی پیر و جەوان
گوڵ ڕووە، شیرین خووە، شۆخی شەکەر گوفتارەکەم
چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە، دڵبەرم
زوڵفی خاوە، لێم بە داوە، یارەکەی ئەغیارەکەم
چەندی بێ مەیلیم دەکەی، سەد هێندە مەفتوونم لە بۆت
جارێ ڕەحمێکت نەبوو دەرحەق دڵی خەمبارەکەم
بەسیە بێڕەحمی بە قوربان، پایەماڵی غەم بووم
ڕێی نەجاتیم بۆ نییە گەر تۆ نەبی غەمخوارەکەم
ئەشکی چاوم ئەرزی داگرت، دوودی ئاهم ئاسمان
بۆیە وا ڕەش داگەڕا لەو ئاهی ئاتەشبارەکەم
وا لە جێی نێشی خەدەنگت تا بە ڕۆژی حەشرەوە
خوێنی لێ دەڕژێ بە دائیم لەو دڵی زامدارەکەم
سافییا سا حاڵ پەرێشانیم لە غایەت دەرچووە
ڕووحەکەم ڕەحمێ بکە بەو شین و گریە و زارەکەم

سافی هیرانی
19.04.202519:19
دڵنیا بە تاشە بەردی ئەم نیشتمانە و تاڵە قژی تۆ بە تەواوی دونیا نادەم.
post.reposted:
ڕُِ

17.04.202517:07
هەموو ڕۆژێ
گرێم دەدەی بە دڵتەوە
وەکوو مێخەک بۆنم دەکەی
لە خەیاڵت هەڵم دەگری و
بانگم دەکەی خۆشم دەوێی
تۆ! ئەرێ تۆ
عەجەب داگیرکەرێکی!
گرێم دەدەی بە دڵتەوە
وەکوو مێخەک بۆنم دەکەی
لە خەیاڵت هەڵم دەگری و
بانگم دەکەی خۆشم دەوێی
تۆ! ئەرێ تۆ
عەجەب داگیرکەرێکی!
17.04.202512:43
ڕەنجی دووریی دڵبەرم بۆ کوشتنی من کافییە
گەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ
گەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ
هێمن
15.04.202509:14
Войдите, чтобы разблокировать больше функциональности.