کەسێك ٸەگەر تۆی بەڕاستی تۆی بوێت و تۆی خۆشبوێت،باکی پێت هەیە،گرنگیت پێ ٸەدات و هەرگیز ناتوانێت ٸیهمالت بکات،ناتوانێ لێت دوور بێت،ناتوانێت تەنیا یەك ڕۆژ لێت نەپرسێت و لێت بێ هەواڵ بێت،هەرچی ڕو بدات ناتوانێت گوێت بخات و فەرامۆشت بکات،هیچ بەهانە و بیانوویەکی نابێت بۆ دووری و بیدەنگی،گەر بەڕاستی تۆی خۆشبوێت تەنیا لەگەڵ تۆ هەست بە ٸاسوودەیی و دڵخۆشی و بەختەوەری ٸەکات، لە هەمووی گرنگتر نایەوێ خەم بخۆیت و دڵتەنگ بیت، وە ٸامادەیە هەمووشتێك و تەنانەت گیانیشی ببەخشێت تەنیا بۆ ٸەوەی خۆشی لە دڵت و پێکەنین لە لێوەکانت نەبڕێت،ٸەمرێت ٸەگەر هەست بکات دڵتەنگیت وە یان ببینێت ٸەگریت و فرمێسکی خەم بە چاوەکانتا دێتە خوارەوە،ٸەگەر هەموو ٸەوانە کە باسم کرد تێیدا بوونی نەبوو،کەواتە«تۆی ناوێت،و خۆشی ناوێیت!»
مەمێنەرەوە و خۆت لە گێلی مەدە،چوونکە خۆ گێل کردن و خۆ هەڵخەڵەتاندن،گەورە ترین و سەختترین ٸازار و خەمە بۆ مرۆڤ....
مەمێنەرەوە ،چوونکە مانەوە زیاتر ٸازارت ٸەدات، بڕۆ مەمێنەرەوە...
تەواوی ژیانت و ٸەو تەمەنەی کە ماتەوە دڵتەنگبە خەم بخۆ حەسرەت هەڵبکێشە بەڵام لای کەسێك مەبە کە بوون و نەبوونت هیچ جیاوازییەکی نیە بۆی!
«بـــڕۆ مەمێنەرەوە»
چوونکە تەنیایی چاکتر و باشترە لە مانەوەیەکی بێ نرخ...!"🥲❤️🩹