تۆ کچ نیت تا لە هیلاکی دەروونی کچ تێبگەی، هەرگیز ئەوەندە نەگریاوی تا فرمێسکی چاوانت وشک بن، هەرگیز لە کاتی دڵتەنگیدا چوار دیوار نەبوونەتە هاوڕێت، هەرگیز قژت نەبڕیوە بۆ کوژانەوەی ئازاری دڵت، هەرگیز بە قوڕگێکی پڕ لە گریان و قسەوە بێدەنگ نەبووی، هەرگیز نەخۆش نەکەوتوی بەهۆی دەرنەبڕینی هەستەکانت، تۆ هەرگیز ئەو ئەرکەت پێنەدراوە ببیت بە شەڕەفی خێزانێک، هەرگیز هەموو سەرنج وتێڕوانینەکان لەسەر هەڵەکانت نەبووە، هەرگیز دڵخۆشیت لێ قەدەغەنەکراوە بەس لەبەر ئەوەی کچی، بێدەنگ نەکراوی، تۆیەکی کوڕ کە هاتیتە دنیا بە مایەی دڵخۆشی و بەختەوەری دایان نای و قوربانیان بۆ کردی، بەڵام چی سەبارەت بە ئێمەی کچ؟!
کچ بوون قورسە کە نەتوانی بە تەنیا پیاسەیەکی سەنتەری شار کەی چونکە پیاوەکان وەکو وەحشیەکی کچ نەدیووەن لە ژێر پێ و تا تەوقی سەر سەیر ئەکەن وەک بڵێی لە ماڵەوە ژنێک ، دایکێک کچێک چاوەڕێیان ناکا
وەرە با پێت بڵێم کچ بوون چییە لە وەڵاتی ئێمە خاڵۆ
کچ بوون یانی کاتێک دڵت زۆر پڕ بۆ ڕێگات نەبێ برۆیی تا ئارام وەبی و کەمێک برینەکانی دڵت سارێژ بکەیت،تەنیا لە حەمام دا بە بێ دەنگی فرمێسک
کچ بوون یانی دوو باڵ بۆ هەڵفرین بۆ دوور بونەوە و بە ئارەزووە کان گەیشتن؛
بەڵام لەمێژە باڵیان شکاندووین لەناو قەفەسێک بەناوی غەیرەت.!
کچ بوون یانی هەست بە دەستی باوکت بکەی لەسەر سەرت نەک هەمو بارێ کە دەستی هەڵێنایەوە بکشەیەوە و بترسی..
نەک ئەوەیکە لە منداڵیەوە پێت بڵێن باوکت بزانێ ئەتکووژێ.!
لەکن ئێمە بروایان بە قسەکانیشمان نییە زۆرتر تاوانبارمان دەکەن؛
کچ بوون هەستێکی زۆر جوانە
گەر بهێڵن و ژیانت پێ تاڵ نەکەن
ئەرێ،کچ بوون لێرە یانی خۆزگە کوڕ بام.!
-پەپوو