TC
tapswap community
NC
Notcoin Community
WC
WC
PM
PM
Proxy MTProto | پروکسی
ژین و ئەوین
ژین و ئەوین
Мөөнөт
Көрүүлөрдүн саны

Цитаталар

Посттор
Репостторду жашыруу
Кайра бөлүшүлгөн:
𝐍𝐀𝐑𝐀
10.03.202516:27
ئەم پۆستە فۆڕ کەن تا 12 منیش ناوێک تایبەت بە چەنێلتان ئەنووسم تا 300 سین حەزڤی ناکەم🍓
NARA
فیلمەکان بە کوردی ببینن

🔸 ئەپی LunaTV بەدەستی لاوانی کوردستان چاکراوەو جێگای شانازییە
🔸 بەخۆڕاییە و پێویستی بە کڕینی هەژمار نییە

ئەوەش بەستەرەکانی :
Android

iOS
09.03.202522:36
من و دڵوەشی و سەفایی کەردەن
هوونی یەکتەرین تا وە ڕۆی مەردەن
سا دەی، ساحیب نەی! ڕیشەی دڵ کەر پەی
تالیمدەر، ئەیفەرد وە نەزمەکەی نەی:
ئیمشەو وە هەر حاڵ شەو وە ڕۆ بەروون
ئەی خوا سا مەرگێ، سەحەر چێش کەروون




✍مەولەوی


@jinwavin
09.03.202516:32
خاڵی نییە ڕەشماری دوو زوڵفت لە بەڵایێ
حەڵقەی شەڕییان بەستووە هەر یێکە لە لایێ
عاشق دڵی نایێ لە دڵارامی جودا بێ
ئەڵبەت کە دڵارامی لەوێ بێ، دڵی نایێ



✍حەزرەتی نالی

@jinwavin
09.03.202515:16
هەرچەند تێکۆشم هەرگیز ناتگەمێ
من گەدای شاران، تۆ شاهانخوازی
به شێوەی چاوان وێنەی شابازی
بە برۆکانتا کەوانەسازی




✍نامی(مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس)


@jinwavin
08.03.202522:36
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم
هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون
وا تێمەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم
گەردەن کەچی تۆم بێکەشش و ڕست و قەلادە
وا زەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم
وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی
ببوایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم
باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم
هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و، ڕەقیبیش
دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم!
گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ
یەعنی وەرە نالی کە منیش دادڕەسێکم!



✍حەزرەتی نالی


@jinwavin
Кайра бөлүшүлгөн:
ez û tu avatar
ez û tu
10.03.202515:09
ئەم پۆستە فۆروارد بکەنە کەناڵەکەتان، منیش پۆستێکتان فۆروارد ئەکەم.

- تا کاتژمێر 11ی شەو ئەتوانن فۆر بکەن♥️.
10.03.202501:07
"تۆ خەونێکی بێ کۆتایی
منیش مردوی ئەو خەونەم
"
09.03.202522:27
بۆ.. بێ لەو چاوە کاڵانەت
چی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە.. بۆچی هاتووم
وەک کۆترێکی لانەواز
تەرەو ماندووم
هاتووم لە ناو چاوەکانتا
تێر تێر بنووم
تێر تێر بنووم


پەنجەکانم تینوویانە
دەست مەنێ بەڕوویانەوە
با بیانگێڕم بەڕەزی قژی خاوتا و
نەڕۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە


لەوەتەی تۆم خۆشویستووە
خەوەکانم.. سەوز بووە
هەقمە بگریم..لە چاوەکانما سەوز بووی
بۆ.. گریانی من نەبووایە
تۆ بەبێ ئاو گەورە ئەبووی!



✍دڵشاد مەریوانی


ئەم شێعرە ساڵی ١٩٧٤ی میلادی شەهید دڵشاد مەریوانی پێشکەشی کردوە بە خوالێخۆشبوو هونەرمەند حەمەی نێرگز و ئەویش کردی بە گۆرانی...!!!


@jinwavin
Кайра бөлүшүлгөн:
بوومەلێڵ؛ avatar
بوومەلێڵ؛
09.03.202516:26
ڕێنووسی کوردی،فێرکاریه‌کی سه‌ره‌تاییه بۆ ئه‌و که‌سانه که خولیای فێربوونی زمانی کوردین
08.03.202523:22
خۆزگە مرۆڤەکان وەک قسەکانیان جوان بوون ...!
08.03.202522:02
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون


✍هێمن

@jinwavin
10.03.202515:07
نشود فاش کسی آنچه میان من و توست
تا اشارات نظر نامه‌رسان من و توست

گوش کن با لب خاموش سخن می‌گویم
پاسخم گو به نگاهی که زبان من و توست

روزگاری شد و کَس مرد ره عشق، ندید
حالیا چشم جهانی نگران من و توست

گرچه در خلوت راز دل ما کس نرسید
همه جا زمزمه عشق نهان من و توست

این همه قصه فردوس و تمنای بهشت
گفت‌وگویی و خیالی ز جهان من و توست

نقش ما گو ننگارند به دیباچه عقل
هرکجا نامه عشق است نشان من و توست

سایه زاتشکده ماست فروغ مه و مهر
وه از این آتش روشن که به جان من و توست




✍هوشنگ ابتهاج


@jinwavin
ڕۆژی جل و بەرگی کوردی پیرۆزە هیوادارم قەدری کەلتور ئەدەب و ناسنامەی خۆمان بزانین و بە جوانترین و ڕەسەن ترین شێوە بیپارێزین🌺


وێنەی هونەرمەند: مستۆ دادار بە جلی کوردی
ئەو جۆرە دورینی جلی کوردیە لە ناوچەی موکریان و مەهاباد و ... زۆر باوە شتێکی تایبەتە ✨



@jinwavin
09.03.202522:23
خەوی سەوز


هونەرمەند: حەمەی نێرگز


✍دڵشاد مەریوانی
09.03.202516:22
کوڕ:بڕوانە! شایییە، چۆپییە، لەو ماڵە
گوێ بگرە! زوڕنایە، دەهۆڵە، شمشاڵە!
زەرد و سوور تێکەڵ بوون، ژن و پیاو، هەرایە
لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە!
سا توخوا خێراکە با بڕۆین دەست بگرین
بە کامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین!

کچ:گوڵ نەبێ بۆ سەرم ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ!

کوڕ:کچ لە ڕێی جوانیتا، کچ لە ڕێی جوانیتا
کچ لە ڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا
پاییزە، گەڵای دار ڕژاوە، باغ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە!

کچ:گوڵ نەبێ بۆ سەرم زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ!
بتدایە دڵ بە من، بە هەموو مەعناوە
دوو چەپکت ئەهانی لە باغچەی پاشاوە!...

کوڕ (ئەڕوا و لەبەر خۆیەوە بە گۆرانی ئەڵێ):باغچەی پاشا لەوبەر ئاوە
خێڵی دوشمن دەورەی داوە
ئەڕۆم: ڕێگام لێ گیراوە
ناڕۆم: چاوکاڵ لێم تۆراوە!
بەرەبەرە لە دێ دوور کەوتەوە

کوڕ:بە باغچەی پاشادا ورد گەڕام، خوار و ژوور
زەرد هەبوو، بۆم چنیت، چنگ نەکەوت گوڵی سوور
نازانم ئەمجا دێیت بۆ شایی و هەڵپەڕکێ؟



✍مامۆستا گۆران


@jinwavin
08.03.202523:15
سوورە گوڵ


هونەرمەند: عەدنان کەریم

تایبەت ترین و جوانترین گۆرانی لای خۆم بۆ ئێوە ✨


@jinwavin
08.03.202520:11
شەشدەری لێ بەستووم وەک جەردەیی یوونان درۆ
تا نەگا دەستم بە ڕۆمی عەفوی بێ پایانی تۆ
ڕووسی بێ شەرتی کە وا گرتوویە موڵکی دڵ نەما
بۆ لەبی سالاری ئەفکارم مەجالی گفتوگۆ



✍ناری

@jinwavin
10.03.202515:06
زبان نگاه


پرواز همای مستان


✍هوشنگ ابتهاج


@jinwavin
مامۆستا جەلال مەلەکشا ✨
09.03.202518:06
ڕۆژێ دەیبینی
گوڵێک پەڕپەڕ بوو
یەک بە یەک دەڵێ:
ئەویش لە دەس چوو



✍هاوار (عەلی حەسەنیانی)


@jinwavin
09.03.202516:21
گوڵی خوێناوی


دەنگی هونەرمەند: هۆمەر دزەیی


✍مامۆستا گۆران


@jinwavin
08.03.202522:39
.
08.03.202520:03
دست های تو...


داریوش اقبالی


@jinwavin
Көрсөтүлдү 1 - 24 ичинде 34
Көбүрөөк функцияларды ачуу үчүн кириңиз.
Cookie

Көрүү тажрыйбаңызды жакшыртуу үчүн биз куки файлдарын колдонобуз. 'Баарын кабыл алуу' баскычын чыкылдатуу менен, сиз куки файлдарын колдонууга макулдугуңузду бересиз.