Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
بـــــزەܨ زووخـــاو avatar
بـــــزەܨ زووخـــاو
بـــــزەܨ زووخـــاو avatar
بـــــزەܨ زووخـــاو
25.04.202514:02
شێرکۆ بێکەس - لەوەتەی کۆچ هەیە کۆچ ئەکەم .. 🖤🍷

ت.ب: کوردی موسوڵمان فەخر و شانازی بە ئیبن سینای عەرەبەوە دەکات (کە لە پۆستەکەی سەرەوە دامناوە کە چۆن سەبارەت بە ژنان قسە دەکات!)، بەڵام شێرکۆ بێکەس ناناسێت 💔

‌◉━━━━━━ بـــــزەܨ  زووخـــاو

↻ㅤ  ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤ⇆
گۆران لە وەرگێڕانی چوارینەکانی خەیامدا دەفەرموێت:

هەور دیسان هات گیای شت بە گریان
بێ مەیی گوڵڕەنگ چۆن بژین باران؟

ئێستا سەیرانگای ئێمەیە سەوزە
ئەی سەوزەی خاکمان کەی دێتە سەیران؟!


بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
دڵم کەیلی ئومێد بوو ئێستە وا نیم

چزەی داخم نەزانی ئێستە زانیم

گەلێکت چاوەڕێ بووم و نەهاتی

سەرابە ئێستە دەستی چاوەڕوانیم


ناســر حـیسامـی

بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
Кайра бөлүшүлгөн:
پێکەنینی ئەشق avatar
پێکەنینی ئەشق
23.04.202510:47
سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش هیوادارم هەموو لایەک باش بن.
هاوڕێیانی پێکەنینی ئەشق ئەم پۆستە فۆڕ کەنە کەناڵەکانتان تا ٥ ئێوارەی منیش پۆستە لە ئیوە فۆڕ ئەکەمەوە تا ٩
هیوادارم پاڵپشتم بن تا هەم سوودێکی بێت بۆ ئێوە هەم من.
پاش ٣ فۆڕ مەکەن بە هیچ شێوەیەک دای نانم.

کاناڵە کان بەشدار بن تکایە منیش بەشدار ئەبم ئەوەی کەناڵی لە بایو بێ ئەبینم و دێم دە نا هەر کەس نەهاتم نامە بنێرە
@PeeeHeee_bot

تکایە بەشدار بن ئەبمەوە حەتمەن لە هەموو کەناڵ کان تا ببینەوە بە بنەماڵەیەکی گەورە.
فەرمان بکە
چیت لێم دەوێ؟

گەر دەتەوێ ئاسمانت بۆ گەسک دەدەم
غوبار دەڕژێنمە سەر ڕووی ئاو
گەر دەتەوێ تروسکایی دەکوژێنمەوە
تاریکایی دەتوێنمەوە لە گلێنەی چاو ..

هەرچی دەڵێی فەرمایشتە
ئەمن کوێرم لە ئاستی تۆ


پێم بڵێ خونچە هەڵوەرێ
بیقرتێنە باڵی جوانی
گوێت داخە لە ئاست چریکە
باکت نەبێ بە گۆرانی ..

فەرمان بکە
چیت لێم دەوێ؟


بڵێ بڵێسە بانگهێشت کە
بیخەرە نێو کۆڕی یاران
گڕی نەورۆز دامرکێنە
هەڵتەکێنە هەور و باران ..

هەرچی دەڵێی فەرمایشتە
ئەمن کوێرم لە ئاستی تۆ


دنکە هەنار دەدەم لە خاچ
برینی کۆن دەکولێنمەوە
دەپسێنم
ملوانکەی ماچ ..

عـیـسـا بـۆتانـی

بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
لەبیرت دێ، بۆ هەموو شتێ، ڕێگەچارەیێکت دەدۆزییەوە؟!

بۆ نموونە دەموت، لای دایکم ناوێرم خەمەکانم باس بکەم! چونکە لێدانی دڵی تەواو لاواز بووەو چی دی بەرگەی خەفەت ناگرێ!

تۆیش لە وڵامدا وتت: کێشە نییە! خەمەکانت لای من باس بکە!

ئەی خۆزگە پێش ئەوەی بڕۆی، ئەم پرسیارەم لێ بکردبای!


لەدوای تۆ

                 خەمەکانم

                                 بۆ کێ باس کەم؟ 💔🍷


بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
25.04.202513:22
ئایا ئیبن سینا ( ابن سینا - ابو علی سینا ) دەناسیت؟

ئایا دەزانیت کە ئیبن سینا کەسێکی ڕەگەزپەرست بوو و لایەنگری بەکۆیلەکردنی خەڵکی بوو و هەروەها بەچاوێکی زۆر سووک تەمەشای ژنانی دەکرد و ژنانی بە کەم عەقڵ و گێژ دەزانی؟

تا ئاخری پۆستەکە لەگەڵما بە، و یەکڕا بۆ هەمیشە ئەم کەسایەتییە باشتر بناسە ..


ئیبن سینا دەڵێ لەدوای شەڕ لەگەڵ هەر وڵاتێک کە ناکۆک بوو لەگەڵ سوننەتی ئێمەدا، ژنەکانییان وەک کەرەسە و ماڵەکانیان هەژمار دەکرێت و دەبن بی هیی ئێمە!!

و أما الأعداء و المخالفون للسنة فيجب أن يسن مقاتلتهم و إفناءهم بعد أن يدعوا إلى الحق، و أن تباح أموالهم و فروجهم، فإن‌  تلك الأموال و الفروج إذا لم تكن مدبرة بتدبير المدينة الفاضلة لم تكن عائدة بالمصلحة التي يطلب المال و الفروج‌  لها ، بل معينة على الفساد و الشر.


📕 نێوی کتێب : الشفاء - الإلهيات ، نووسەر : ابن سينا بەرگی : 1  لاپەڕە : 453

وە هەروەها دەڵێت ڕەشپێستەکان خودا بە پەست و پیس خولقاندوونی و ئەبێ بکرێنە کۆیلە و وڵاتەکانییان داگیر بکرێت!

إذ لا بد من ناس يخدمون الناس‌  فيجب أن يكون أمثال هؤلاء  يجبرون على خدمة أهل المدينة العادلة، و كذلك من كان من الناس بعيدا عن تلقي‌  الفضيلة فهم عبيد بالطبع، مثل الترك و الزنج، و بالجملة  الذين نشأوا في غير الأقاليم الشريفة التي أكثر أحوالها أن ينشأ فيها أمم حسنة الأمزجة صحيحة القرائح و العقول.

📕 نێوی کتێب : الشفاء - الإلهيات ، نووسەر : ابن سينا بەرگی : 1  لاپەڕە : 453


و هەروەها سەبارەت بە ژنان دەڵێ :

ئەوانە کەسانێکی کەم عەقڵ و شەهوەتڕان و سەرسەری و گێژن و تەنانەت نابێت بهێڵدرێت کە وەک پیاو ئیش بکەن!


يحصل من جهة المرأة، بأن لا يكون في يديها إيقاع هذه الفرقة، فإنها بالحقيقة واهية العقل

أن لا تكون المرأة  من أهل الكسب كالرجل

📕نێوی کتێب : الشفاء - الإلهيات، نووسەر : ابن سينا    بەرگی : 1  لاپەڕە : 449 و 450

بەڵگەکانم داناوە، بەدواداچوون و لێکدانەوە و بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە ئەسپێرم بەخۆت .. 🍷

بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
25.04.202502:45
Now fall off to sleep ..
I'm not meaning to keep you ..

ئێستا تۆ بخەوە ..
نامهەوێ چیی تر بەئاگا بیت .. 🖤
🍷


‌◉━━━━━━ بـــــزەܨ  زووخـــاو

↻ㅤ  ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤ⇆
کێ چووزانێ؟

ڕەنگە نیچە بۆیە وتی «خودا مردووە» ..

لەبەر ئەوە وای وتبێت چونکە خودای بۆ نەدەدۆزییایەوە و دەیویست خوداپەرستان بۆ ڕووشکێنکردنی، لە ڕقی ئەو بە تەواوی هێز و وزەیان بەدوای خودادا بگەڕێن و نیشانە و بەڵگەیەکی لۆژیکی بەهێز و بێکێشە وەدۆزن و بیبەن بۆلای نیچە و بڵێن : ئەوەتا خودا! تەمەشای کە و دان بە هەڵەکەتدا بنێ!!

کێ چووزانێ؟

ڕەنگە نیچە وەڕز بووبێ لەوەی کە هیچ نیشانەیێکی نەدەدی کە بوونی خودای بۆ بسەلمێنێ و ئەیویست ڕق و کینەی شوێنکەوتووەکانی خودا، بکات بە ئامرازێکی کاتالیزۆرئاسا، بۆ پەیدا کردنی هەرچی زووتری خوداوەند، پێش مردنی .. 💔🍷

بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
بەندی ئەجەلم ئازاد کە گەردن
وە مەرگت قەسەم ، شادم وە مردن

ئەمما ، بەو شەرتە بێیتە سەرینم
بە چاوی پڕ ناز ، تێر بکەی شینم

خاڵان تەڕ بکەی بە ئەشکی دوڕبار
یەخەی زەڕنیگار دادڕی تا خوار

پاش کفن و دفنم ، ببی بە یارم
بگریتە باوەش گڵکۆی مەزارم


سەر بنێی بە لای خاکی گۆڕخانەم
با دەرچێ لە دڵ خەمی زەمانەم 💔


قــانـــع

بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
دیسان شەو هات بۆ ماڵی من .. 🖤


بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
کە تۆ ڕۆشتی

            ئازیزەکەم

                 دەرگای دڵم
     
                          بە کراوەیی
            
                                   جێ هێشتووە

                                    شوێنەکەی تۆ

                          ئێستا بووە

                 بە وێرانەو

          تەپوتۆزی

لێ نیشتووە..


سەهەنەد عەلی

بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
جونەیدی بەغدادی دەفەرموێت:

مرۆڤی ڕاستگۆ لە یەک ڕۆژدا ٤٠ حاڵەتی جیاواز لەخۆی نیشان دەدات!

ئەوە مرۆڤی مونافق و دووڕووە کە چل ساڵ بەس یەک حاڵەت لەخۆی نیشان دەدات ..

جوان بیری لێ وەکە ..

ئەو کەسانەی کە پەیتا پەیتا بیروڕای جیاواز و هەستی جیاواز لەخۆیان نیشان دەدەن، کەسانێکی سادە و ڕاستگۆ و بێتاوانن!

ئەوانەی وا یەکڕێ و یەکقسەن و بەدرێژایی ژیانیان هەر لەسەر یەک مەسلەک و باوەڕن و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان تێدا بەدی ناکەی، ئەوانە سیاسەتمەدار و دووڕوون! 🍷

بـــــزەܨ  زووخـــاو │ @bzay_zokhaw
Кайра бөлүшүлгөн:
𝟗𝟑𝟐𝟎 avatar
𝟗𝟑𝟐𝟎
23.04.202510:49
نەبین بە 300؟!

تبادل :@parsa_chawrash


لینک کانال: @khoozga
Кайра бөлүшүлгөн:
پێکەنینی ئەشق avatar
پێکەنینی ئەشق
22.04.202508:35
سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش.
هیوادارم حاڵتان باش بێت...
دوای ماوەیەک گەڕامەوە لاتان شایەد بە هەستی بەڕێوەبەری کەناڵی ژیانی من بمناسن..
هیوادارم پاڵپشتم بن و بتوانم لەگەڵ ئێوە سەر کەوم.
وە دووبارە هاتمەوە ئەمجارە بەهێز تر و بە کەناڵێکی نوێ.
لە هەموو کاناڵ کانیش بەشدار ئەبمەوە هەر کەس بێتەوە دێمەوە لای✨
Көрсөтүлдү 1 - 24 ичинде 77
Көбүрөөк функцияларды ачуу үчүн кириңиз.