زۆر جار مێشک ئازارەکانی زۆرە
خەمەکانی دڵ زۆر زیاتر لە توانای ئێمەیە
بەس کەسێک دێتە ژیانمان کە ئەو ئازارانەی مێشک کەمتر ئەکا
خەمەکانی دڵ کاڵتر ئەکا
ئێستا ئەو کەسە تایبەتەی ژیانی من تۆی
تۆی کە مانا بەخشی
هۆکاری دڵخۆشیت
پێکەنینی سەر لێوەکانی
ڕۆشنایی دیدەکانی
ئەستێرەی شەوە تاریکەکانی
خوای هەموو دڵم و دەمارەکانمی
تۆم نەبێ بێکەس ترینم
کچێکی خەمین و ماتەمینم
ڕۆژی هەزار جار بە خوا ئێژم یانی ئەو هۆکاری کامە کاری خاسی منە؟
تاقانەکەی دڵم
کوڕە باڵا بەرزەکەی من
کەسووکارەکەی من
خۆشم ئەوێی و دیسانەوە ئەمە ئەڵێم
خۆشەویستیم بۆت بێ کۆتایە
تاکە دڵخۆشی ژینی ئەم کچەی ئاگاداری خۆت بە.
هەمووساتێک
وشەکانی مێشکم زۆرن بەڵام نایەنە سەر زارم هەموویان
بەڵکوو بتوانم بە نووسین توانیبێتم هەندێ لەو هەستانەم بۆت دەر بڕم
و تۆ ئەو پێویستییەی بۆ ژیانی من
وەکوو هەناسە بۆ مرۆڤێک
وەکوو دایکێک بۆ منداڵێک
وەکوو هیوایەک بۆ گەشە…
یاخوا بۆم بمێنی ئاغای دڵ و ماڵەکەم
دڵە سپیەکەم🤍