چیرۆکی دڵی من
چەند ساڵێک بوو بە یەکەوە بووین و رۆژ بە رۆژ سۆز و خۆشەویستی مان زیاتر دەبوو بەرانبەر یە یکەتر
ئەم رۆژانەی دوایی زۆری باسی زەماوەند و دابو و نەریتە کانمان دەکەر کە دبێت چۆن بەڕێوە بچێت زۆرمان یەکتر خۆش دەویست.
ماوێک بوو زۆر سەری دێشا چەند جارێکش چوو بوو بۆ لای دکتۆر بەڵام وەڵامی دکتۆرەکان ئاسایی ببوو.
ئێوارەیەک لەسەر کار بووم تەلەفوونی کرد، هەناسەی منە وەیی کە دڵم وە لەرزین کەوت، بە هەستێکی زۆر خۆشەوە وەڵامم دایەوە گیانە خۆشەویستەکەم... دەگریا
وتی ئۆخێیش دڵم هێدی بوو
زۆر بە پەلەوە وتم چبوە گیانە کەم بۆ پەژۆکاوی لەبەر چی ئاوا ناڕەحەتی
هەناسێکی قووڵی هەڵ کێشا و وتی تخوا با باسی نەکەین پێمخۆشە دەگەڵ تۆدا بدوێم دڵم زۆر بۆت بەپەرۆش بووە
بە هەستێکی بەتینەوە پێم وت قوربانی یەک یەک هەناسە کانت بم مانای ژیانم
دووبارە دەستی بە گریان کرد و وتی باشە من تۆم نەبوا بەم هەموو خەمەوە چم کربا تخوا بەس تۆم هەی لە لام بمێنەوە چەند وشەیەکی کەشی بە لاوازی وت کە بە جوانی تێنەگەیشتم دڵیشم پڕ ببو تاقەت نەبوو لێی بپرسمەوە و دڵنیا بووم ئەویش لەبەر گریان بۆی نەدەکوترا بویە هیچ شتێکم نەکووت و بۆ چەند ساتێک بە بێ دەنگی گوێم لە گریانی راگرت، دیار بوو گڕی ئاگرێکی بەتین دڵی بە تەواوی داگرتبوو
دڵم خۆی ڕانەگرت کە بە بێدەنگی بمێنمەوە و تکام لێ کرد کە دڵی خاڵی بکات پێم بڵێ کە چی ڕوویداوە
دەنگی هەنیسکەکانی من شێت کردبوو جەستەم هیچ هێزێکی لەبەر نەمابوو
دوای چەند ساتێک وتی بابم لە دایکمی داوە و ئیستا لە ماڵەوە نەماوە
چەند دەقێکی پێچوو تا ئەم چەند وشەیەی وت زۆر گریا قسەکانی کە تەواو بوون ویستم وەڵامی بدەمەوە و ئارامی بکەمەوە لە ناکاو بێدەنگ بوو بانگم کرد دڵەکەم دڵەکەم...
هیچ وەڵامێک نەبوو
تەلەفوونەکەم داخست زەنگم بۆ لێدایەوە وەڵامی نەدایەوە
ئەهات بمرم چەند جارێک تەڵەفوونم بۆ کردەوە
بێهیوا بووم
نەمدەتوانی ئاوا بێ وەڵام دابنیشم جڵەکانم لەبەر کرد و رۆیشتم بۆ لای ماڵەکیان
دوورو نەزدیکی ماڵکیان دیتم چەند کەسێک بەپەلە کچێکیان دە سیارە هاویشت و رۆشتن
بێ هیچ ئاگاداریەک لە ناوەڕاستی کۆڵان دا کەوتم و بێ ئیختیار بووم
ئەو ئێوارەیە ئستاش لە یادم نیە چۆن من چوومەوە ماڵەوە
پورزاکەم کە جیرانیان بوو هەواڵی پێدام کە ئیوارە بێهۆش بووە و بردوویانە بۆ نەخۆشخانە
ئەو شەوە من تا بیانی هەزار جار مردموو ژیمەوە بەس دووعام دەکرد خودایە گیانی من بستێنە بەڵام ئەو هیچی لێ نێیە
بیانی بەپەڵە چووم بۆ نەخۆشەخانە بەهیوای ئەوەی وەی کە بیبینم پورزاکەم لەلای بوو وە هۆش خۆی هاتبۆە بەڵام زۆر نەخۆش بوو وت بوی دکتۆرەکان پشکنین یان بۆ کردوم تا ئێوارە پێم ئەڵین هۆکاری چیبوە کە لە هۆش خۆم چووم
منیش نەمتوانی بیبینم بەڵام زۆر دڵخۆش بووم کە زانیم باشتر بووە. کە چوومە ماڵەوە خەوم لە کوت تا ئێوارەیێکی درەنگ کە هەستام پوڕزاکەم چەند جاری تەلەفوون بۆ کردبووم دایکەم وتی رۆڵە هەستە ئەوشەو ماڵە پوورت بانگیان کردوی بۆ شام
منیش کە زۆری نەمابوو بەپەلە خۆم ساز کردوو چووم.
میوانێکی زۆری لێبو هەر لەبەر ئەوە نەمتوانی قسە دەگەڵ پورزا کەم بکم و ئەحواڵی هەناسە کەمی لە بپرسم، دوای شام خواردن بانگی کردمە دیوی خۆی و وتی دەمەوە شتێکت پێ بلێم منیش زۆر دڵخۆش بووم دە خەیاڵم دا وتم بە دڵنیاییەوە دەڵێ ئەوین سبەی بیانی دێتەوە لە نەخۆشخانە
پەلەم لێ کرد کە زوو بیڵێت چەند ساتێک بێ دەنگ بوو و وتی ئەوین نەخۆشی ژێرپەنجەی هەیە و تەواوی گیانی دا گرتووە و تەنیا چەند رۆژێکی لە لای ئیمە ماوە
وتم تخوا شێت بوی دوینە ئێوارە قسەم لەگەڵ کردووە ژێرپەنجەی چی هەستام برۆمە دەرەوە دەستی گرتم وتی بەم قورئانە کە دەستم لەسەریێتی درۆت دەگەڵ ناکەم
بە بێدەنگی چوومە دەرەوە هاتە بن دەرکا پێشم لێبگرێ مێشکم شڵەژا بوو نازانم چۆن بو بەڵام نەیتوانی هیچ بکات
فرمێسک لە چاوەکانم تنۆک تنۆک ئەهاتنە خوار
باوەڕم نەدەکرد، دڵم دەکوڵی، زۆر با ئارامی تێک شکام
لە ناکاوو تەلەفۆنەکەم بۆ هات ژوومارەکەی نەناسراو بوو ویستم دایخەم دەستکانم دە لەرزین بە هەڵکەوت تەڵەفوونە کەم هەڵگرت
کە بە گوێم ونا دەنگی کی ڵاواز وتی گیانەکەم گیانەکم منم ئەمناسی
خۆم پە ڕا نەگیرا، ئەو جار چاوم بە تەواوی فرمێسکی شایی و شینی دە ڕژاند
نەمدەزانی پێپکەنم یا بگریم هەستم ئەکرد رووحم دەیهەوێت لە جەستەم بێتە دەرەوە
وتم گیانە تاقانەکی من
دووبارە وەک هەمیشە هەناسەکی قووڵی هەڵ کێشا بەڵام ئەمجارەیان بۆم جیاواز بوو نازانم بۆ
وتی نازانم دەتبینمەوە یا نا بەڵام لە بیرم مەکە گەر بشمرم دەقەبریش دا خۆشم دەوی
تەڵەفوونە کی داخست هەر ئەو ساتە زەنگم بۆ لێدایەوە خامۆش بوو
ئەو شوە تاکوو بەیانی بەس گریام بەخوا لە یادم نیە چۆن گەشتمەوە ماڵەوە