ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نایشکێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه،
کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یری که خوێناوییه ڕابردوومان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه،
کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌ر پێ وه‌ک دلێر
تا به خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه،
کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان، ئایینمان هه‌ر نیشتمان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه،
کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد هه‌ر حازر و ئاماده‌یه
گیان فیدایه، گیان فیدا،
هه‌ر گیان فیدا
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه،
کورد زیندووە
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان.