Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Мир сегодня с "Юрий Подоляка"
Труха⚡️Україна
Труха⚡️Україна
Николаевский Ванёк
Николаевский Ванёк
هەڤاڵی ئازادی avatar
هەڤاڵی ئازادی
هەڤاڵی ئازادی avatar
هەڤاڵی ئازادی
Пераслаў з:
سەفین🌱 avatar
سەفین🌱
12.04.202520:59
بەڵام مرۆڤەکان بە تێپەڕ بوونی کات ناگۆڕن، ئاشکرا ئەبن…
سەفین
🌱
Пераслаў з:
ڕابوون avatar
ڕابوون
09.04.202511:41
هەڤاڵی ئازادی

منیش ئەی بولبولی شەیدا وەکوو تۆم

لەیلم لەیل
وەها دوورم لە هێلانە و گۆلی خۆم
لەیلم لەیل
منیش وەک تۆ لە کیسم چوو گوڵی سوور
لەیلم لەیل
منیش هێلانەکەم لێ کراوە خاپوور
لەیلم لەیل
هەتا دوژمن نەگەوزێنم دەخوێنم
لەیلم لەیل
دەخوێنم بۆ گەلی خۆم هەر دەخوێنم
لەیلم لەیل
#ڕەزازی
.✨️
08.04.202518:51
دوو پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول - باشوری کوردستان
05.04.202502:58
هەڤاڵی ئازادی

Min dit ew
çîyayên bê deng
Bi dengê te bi hewar e
Çar hêlê xwe vexist agir
Lê ew ne intîxar e
Qêrînên te bê hempa bû
Hişbûnên te jî wisa
Li gel bayê xerbî
Tu xortekî kal î
Qêrînên te bê hempa bû
Hişbûnên te jî wisa
Li gel bayê xerbî
Tu xortekî kal î
Lê mirin bi te şa nabe
Tu mayî ji sibeha
Lê mirin bi te şa nabe
Tu mayî ji sibeha
Ji evînê tu qut nebûbûyî
Û ji tevahiya jînê
Pey te payîz xalî bû
Te hêz daye evînê
Ji evînê tu qut nebûbûyî
Û tevahiya jînê
Pey te payîz xalî bû
Te hêz daye evînê
Min dit çiya lalek bû
Tu jê re buyî hawar
Bi dengê te şînbû hêvî
Rengîntir bûye bihar
Qêrînên te ew zindî bû
Hişyar bû ji xewa giran
Bûye teyrek firî bû
Venişt li bilindahiya
Qêrînên te ew zindî bû
Hişyar bû ji xewa giran
Bûye teyrek firî bû
Venişt li bilindahiya
Nexşeya evînê xem e
Şopê wê ma li payiza
Nexşeya evînê xem e
Şopê wê ma li payiza
Pel diweşînin loma
Mizgîn dide ji bihara
Pel diweşînin loma
Mizgîn dide ji bihara
Dara hesretê ye dinya, keko
Bêyî xema stewre ew

#Mem_Ararat.
10.04.202521:33
کێشەی نێوان دڵمو ئەقڵم


سۆزێکی گەرم و زیندوو لە دڵمدا هەیە، وەک چۆن بە دڵم خۆشم دەوێی؛ بەڵام عەقڵم بە لۆژیکی سارد ئەو ئاگرە بێکۆتایە قبوڵ ناکا.

هەر لێدانێکی دڵ، ئاوازێکی خۆشەویستی بێ سنوور و سۆزێکی پاکە کە لە گوێی ڕۆحمدا چرپە دەکا، بەڵام عەقڵ بە گومان و دوودڵیەکانیەوە دەڵێ: "ئەوە ڕێگای ڕاست نییە".

لەو شەڕە دا دڵم دەیەوێ بەبێ هیچ سنوورێک لە تەنیشتت بمێنێتەوە و گۆرانی بۆ خۆشەویستنی ئەبەدیت بڵێ؛ لە کاتێکدا لۆژیکی من وەک دوو ڕووباری هاوتەریب هەرگیز ڕێگە نادا و ڕێگری ئەو هەستە دەکا.


سەمە
09.04.202519:33
✨️
Пераслаў з:
لـالۆی یـاغـی avatar
لـالۆی یـاغـی
09.04.202511:08
کورد بوونمان لە هەموو شتێک جوانترە
08.04.202511:33
فرزندانتان، فرزندان شما نيستند؛
آنان فرزندان زندگي‌اند، که به خويشتن خويش مشتاق‌اند.
آنان به‌وسيله‌ي شما به اين جهان مي‌آيند اما از آن‌ِ شما نيستند.
اگرچه با شما زندگي مي‌کنند اما از آنِ شما نيستند.
شما مي‌توانيد به آنان عشق بورزيد، اما نمي‌توانيد بذر انديشه‌هايتان را در آنان بکاريد، زيرا انديشه‌ي مستقلي دارند.
شما مي‌توانيد براي تن‌شان خانه بسازيد، اما روان‌شان در اين خانه نخواهد ماند، زيرا آنان به خانه‌ي فردا تعلق دارند؛
فردايي که در خواب نيز نمي‌توانيد ديد.
مي‌توانيد بکوشيد مانند آنان شويد، اما بيهوده است که بکوشيد آنان را مانند خود کنيد، زيرا زندگي به عقب بازنمي‌گردد و در خانه‌ي ديروز به سر نمي‌برد.»

کتاب: از دولت عشق
05.04.202519:14
ڕۆڵە رووناکی گلێنەی چاوم
بەندی جەرگ و دڵ هێزی هەناوم
ریحانەی بۆن خۆش سوورە گوڵەکەم
ئاو پڕشکێنی کوڵی دڵەکەم
چۆڵەمەی ئەستۆم، رەگی حەیاتم
هەنگوین و قەندم، نوقڵ و نەباتم
خەوی خێرێت بێ بنوە درەنگە
تا کەڵەبابی بەیان بێدەنگە
هەی لایە لایە، رۆڵە لای لایە
ئەمشەو بەزەت بە من دا نایە
ژیر بەوە رۆڵەی ژیر و جوانم
لە داخی لانک دەگری دەزانم
دەڵێی بۆ حەپسم بۆ دەستە بەستەم
بەو بەند و حەپسە من جەستە خەستەم
لە نێو کورد نەبێ دەسرازە نی یە
ئەو بەند و قڵف و قەڕازە چییە
کوڕم من بیرم لە تۆ زیاترە
دەسرازە و لانک بتبێ چاترە
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە
مات بە پێت بڵێم لەبەر چی وایە:
راستە تۆ نەوەی شێری ژیانی
نەتەوەی پاکی گەلی کوردانی
بەڵام چونکە کورد ئەوڕۆ بێکەسە
بەشیان لە دنیا کۆت و مەحبەسە
بۆیە دەتپێچم تا خوی پێ بگری
نەک تا من ماوم لە بەندا بمری
بەو چارەرەشیەت نەماوە تینم
هەر پێم خۆش نییە مەرگت ببینم
هەی لایە لایە، رۆڵە لای لایە
هەزار تێبینی دواڕۆژم لایە
بۆت بەخت دەکەم عومری درێژم
سەد تاڵی و سوێریت لە سەر دەچێژم
نەمامی باڵات بە فرمێسکی چاو
شەو و نیوە شەو لێی دەنێم شەواو
سەد چاک و پیرت بۆ دەخولێمەوە
لە بن سێبەرت بحەسێمەوە
هەر گەیشتی دوژمنی زاڵم
دەتبڕێ و بەزەی نایە بە حاڵم
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە
دەک خاک بە سەر خۆم ڕەنجم بە بایە
پەشێو پێت خۆشە یەخسیر نەمێنی
سەر بەستیت پێ بڵێم بکەویە شوێنی
قەڵەم دەست دەیە و ببە مەکتەبی
وەخت و بێ وەخت لە خوێندن نەبی
ئەو کاتەی لەگەڵ کاکت دوو بە دوو
بکەن هاواری هەققی لە دەس چوو
دەس دەنە دەس یەک بە ڕاو بە تەگبیر
یەکتان بە قەڵەم، یەکو بە شمشیر
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە
شیریش جەوهەریی لە قەڵەم دایە
یەک نامە ڕەش کا لە داد و هاوار
یەک زەوی سوور کا لە خوێنی بەدکار
یەک لە قوڕنیشێ بڕوا بۆ تکا
یەکێ قوڕ بەسەر دوژمن دا بکا
ئەو پەلەقاژەی ئیستا لە کن من
دەکەی بەند لادەی لە دەست و گەردن
ئەو تەقەلایەت بۆ دوا ڕۆژ باشە
جوچک هەوڵێ دە، بێ ڕوحمە واشە
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
دەس لە دەس تەوفیق لە کن خوڵایە
ڕۆڵە نیشتمان چاوی لە ڕێتە
دایکمان هەویای دوا ڕۆژی پێتە
بۆیە ئەندامت وەک مینای بێ گەرد
خاوێن ڕادەگرم بە سەد ڕەنج و دەرد
چاکەم دەیەوە بۆ وەتەن وەک کوڕ
تۆش بیگەوزێنی لە ناو خوێن و خوڕ
پێت بڵێم ڕۆڵە سەر سوودی چییە
بۆ پردە بازی ڕێی ئازادی یە
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە
نیشتمان بۆ تۆ دەستە و دوعایە
ڕۆڵە نامووست وەک خزمەکانت
نەفرۆشی بە پووڵ دەستم دامانت
شەڕەف گەوهەرە قیمەتی نایە
دەویت ڕووڕەشی هەردوو دنیایە
ئەو کەسە پیاوە بۆ خاک و ئاوی
ڕۆح دانێ و بە چاک بمێنێ ناوی
نەتبیستوە، واتەی زانای سەرزەمین
مەردانە مردن نەک حیزانە ژین
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە
بخۆینە نەزان چی لە دەس نایە

#مامۆستا_هەژار
.
05.04.202502:25
5:55
10.04.202521:05
لە دڵی شەوێکی سارد و تاریکدا،
کاتێک بەرزترین دەنگ- ئازادی،
لە دڵیاندا دەگەڕێ؛
بە دڵێکی پڕ لە ئیمان و خۆشەویستی،
بە زەردەخەنەیەک بەرامبەر گەرما دەوەستن.

ئەو ئاگرە تەنها گەرما نییە،
بەڵکو ئاوێنەیەکە لە ڕووناکی دڵیان.
وە لە دڵی بڵێسەی ئەو ئاگردا،
نەک تەنیا دار،
بەڵکو بیرەوەرییەکانی خەبات دەسووتێن.

چاوەکانیان دەدرەوشێنەوە.
نەک لە ڕەنگدانەوەی ئاگرەوە،
بەڵکو لەو ڕووناکیەی کە لە دڵیاندایە.


سەمە
Выдалена10.04.202523:25
09.04.202511:54
بەستەری کاناڵەکانتان بنێرن🩶
09.04.202510:36
نیشتمانم گەر بفەوتێ
من ژیانم بۆچییە؟

نۆشی دونیا و ماڵ و سامان
یاری جوانم بۆچییە؟

خۆم فیدای عیشقم دەکەم
عیشقم فیدای خاک و گەلم

گەر گەلم ناوی نەبێ
ناو و نیشانم بۆچییە؟


#مامۆستا_قانع
.
06.04.202503:33
دایە گەورەم شتێکی زۆر جوانی کوت:
"خۆشویستنی هەندێک کەس وەک ئەوە وایە دوگمەی کراسێک بە هەڵە ببەستی؛
تا نەگەیتە کۆتایی درک بەوە ناکەی هەڵەت کردووە."
05.04.202519:04
²³
04.04.202520:47
عەشقی کاتی پێشوو

عەشق لەو کاتانەدا پاک بوو...
بێ ڕیا، بێ هەژمار، بێ نیاز بە نمایش.
کاتێک من هێشتا نەبووم،
کاتێک دوونیا ئارامتر بوو،
و دڵەکان ڕاستگۆتر.
عەشق لە نیگایەک خۆی دەگەیاند،
لە چاوەڕوانیەک لە سەر پەنجەرەکەوە،
لە نامەیەک کە لە لایەن دەستی لەرزان نووسرا بوو،
نە پەیام،نە ڤوێس، نە ڤیدیۆی فیلتێرکراو.
دەنگی دڵ تەنیا دەنگ بوو، نە دەنگی زەنگ.
خۆشەویستی ئامانجێکی گەورەتری هەبوو،
نە بۆ بەسەر بردنی کات.
لەوانەیە کەمتر قسەمان کردبا،
بەڵام هەر وشەیە نەرخێکی هەبوو.


هەڤاڵی ئازادی
Выдалена10.04.202523:25
10.04.202518:44
نەفەرێکم دەوێ تاکو بەیانی قسە بکەم 😂
09.04.202511:47
ڵـالـۆی خـەم

کاتێک دەڵێن ئازادی، من پێکەنینم دێ.
ئازادی لای من ژیانێکی کوردییە.
ئازادی لای من کورد بوونە.
ئازادی بۆ من خۆ ڕووت کردنەوە نییە.
ئازادی بۆ من ئازادی بیروباوەڕە.
ئازادی بۆ من پەیدا کردنی نانێکی بێ خەته‌رە.
ئازادی بۆ من ئەوەیە
کە لەبەر خاتری کورد بوونم لە
چوار وڵات نەچەوسێمەوە.
ئازادی بۆ من ئەوەیە کە باوکم
تا کۆتایی ژیانی لە فکری نانی بەیانی نەبێت.
ئازادی بۆ من کەمێک ژیانە.
_«تنۆک»_
«ڕۆلەکەم خوێندن بخوێنە مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەیشتن مەرهەمە بۆ زامی بێ سامانی کورد»


#مامۆستا_قانع
.
05.04.202522:21
لە کوێ ئارامی گیانم
دڵتەنگەت بۆمە باوانم
بۆچی هەر نەگەڕایەوە؟
هەر چاوەڕوانم.
لە خەونەکانمدا بەدوای تۆدا دەگەڕێم.
لە هەموو شوێنێک لە ناونیشانێک لە تۆ دەگەڕێم.
بەڵام تۆ لێرە نی.
بەڵام من ئەمڕۆش هەر چاوەڕێی نیگای تۆ بووم
.
Пераслаў з:
دڵپڕ avatar
دڵپڕ
🖤
Пераслаў з:
Dann avatar
Dann
04.04.202518:19
دەترسم لە کەسانێک بە نێوی
مرۆڤ
Паказана 1 - 24 з 34
Увайдзіце, каб разблакаваць больш функцый.